کەرەستەکان:
1 کەوچکی چێشت خواردن زەیت
3/4ی کوپێک دۆشاوی توو
1 کوپ ئارد
کونجی بۆ ڕازاندنەوەی
ئامادەکردن:
زەیتەکە بخە سەر ئاگر کە گەرم بوو ئینجا دۆشاوەکەی تێ بکە با دۆشاوەکە یەک قوڵپ بدات نابێت زۆر بکوڵێت،ئاردەکەی تێدەکەین،هەتا توند ئەبێتەوە و ڕەنگی قاوەیی ئەبێت وەک حەڵوای ئاسایی.
بەپێی ئارەزوو چ شێوەیەکت ئەوێت دروستی بکە لێی بیخە ناو کونجیەکە هەندێک کونجی ئەگرێت دەوروبەرەکەی.
تێبینی:
1.دەتوانیت دۆشاوی خورما بەکار بێنیت لەجیاتی دۆشاوی توو.
2.ئاردەکە ئەتوانیت زیادو کەم بکەیت بە پێی خەستی و ڕونی دۆشاوەکە. [1]