شارەدێی وەرتێ سەر بە شارۆچکەی ڕواندزە. ڕێژەی دانیشتوانی (2846) کەسن. وەرتێ وەک شارەدێ (ناحیە) لە 22-07-2008 دامەزراوە و ژمارەی گوندەکانی (17) گوندە دووری لە ناوەندی پارێزگای #هەولێر# 152 کم هەروەها دووری لە قەزاکانی دەوروبەری بەم شێو ەیەی خوارەوەیە:
1- شارۆچکەی #ڕواندز# : (36) کم
2- شارۆچکەی #سۆران#: (40) کم
3- شارۆچکەی #چۆمان#: (35) کم
4- شارۆچکەی #ڕانیە# : (30) کم
5- شارەدێی #قەسرێ# : (23) کم
6- شارەدێی #سەرکەپکان#: (25) کم
هەڵکەوتەی جوگرافی شارەدێی وەرتێ :-
شارەدێی وەرتێ ناوچەیەکی شاخاویە دەوردراوە بەچەندین چیای بەرز وەک چیای کاروخ، زنجیرەچیای درەبی و زنجیرە چیای دیزلە وزنجیرە چیای شتاران.
شارۆچکەی چۆمان لە باکووری ڕۆژهەڵات و شارۆچکەی ڕواندز لە ڕۆژئاوا هەروەها شارۆچکەی سۆران لە باشووری ڕۆژئاوا و شارۆچکەی ڕانیە لە باکووری ڕۆژئاوا.
سروشتی وەرتێ زۆر دڵگیرە، لەم ساڵانەی دواییدا بووەتە یەکێک لە ناوچە گەشتیارییە گرنگەکانی باشووری کوردستان.
وەرتێ، بەهۆی شوێنە ستراتیژییەکەیەوە بە یەکێک لە ڕێڕەوە گرنگەکانی #قەندیل# و دۆڵی شاوری دادەنرێت. هەربۆیە فڕۆکەکانی داگیرکەری تورک بەردەوام دەوروبەری بۆردوماندەکەن.