دۆلاکۆ (9) گوند لەخۆ دەگرێت گەورەترین گوند (گەرەوانی خواروو) ە کەنزیکەی (200) خانەوادە ی تێدانیشتەجێیە بەدووری (14)کیلۆمەتر دەکەوێتە باشوری شاری #ڕواندز#.
ئەم گوندە وەک زۆربەی گوندەکانی کوردستان هەمیشە لانەو شوێنی حەوانەوەی پێشمەرگە بووە لەهەموشۆرشەکانی کوردستان بەتایبەتی شۆرەشی نوێی گەلەکەمان.
لەدوای هەرەسی شورشی ئەیلول لەگەل دروست بونی مەفرەزەسەرتای یەکان،رژێمی #بەعس#ی لەناو چوو هێرشێکی گەورەی کردۆتە سەرگوندی گەرەوان لە 10-10-1976 بەخەیالی خاوی خۆی کە کەسوکاری پێشمەرگە دەستگیر بکات بۆئەوی خەلک چاوترسێن بکات وبۆئەوەی نەبنە پێشمەرگە بەلام کەسەربازەکان گەیشتنە گوندەکەکەوتنە وێزەی خەلک، پێشمەرگە و خەلکی گوند لێیان ڕاپەرین شەردەستی پێکرد بەماوەی چەند کاتژمێرێک هێزە زەبەلاحەکەی ڕژێم تێک شکیندراو چەندین سەربازو دەرەجەدار کوژران و بەدیل گیران ئەوانی تر بەهەلەداوان دەرباز بوون.گەورەترین داستانی شۆرشی نوێ بوو لەکوردستان.
گوندی گەرەوان بەدرێژایی مێژوو تووشی چەندین کارەسات بووە،ئەوەی دەمەوێ باسی لێوەبکەم کارەساتەکەی 25-05-1985 لەرۆژێ هەینی مانگی پیرۆز ڕەمەزان پۆلێک فرۆکەی مەرگ هێنەری ڕژێمی بەعسی لەناوچوو هێرشیان کردەسەر گوندەکە ولە چاو تروکانێکدا خەلتانی خوێنیان کردو تەنها تاوانی ئەم خەلکە ئەوەبوو کە کوردبوون. خەلکی گوند خەریکی کارو کاسبی خۆیان بوون تازە بەرەو ماڵ دەگەرانەوە پیاوان خۆیان ئامادە دەکرد بۆچونە مزگەوت بۆ نوێژی هەینی ژنانیش خەریکی ماڵ پاک کردنەوە و چێشت لێنان بوون منالان لە ناو زەوی و کۆلانەکان یاریان دەکرد لەکات ژمێر (11) ی پێش نیوەرۆ (8) فرۆکەی جەنگی ڕژێمی بەعس گوندەکەیان بۆردومانکردو چەند خانوێک سوتان ولەگەل زەوی تەخت بوون خەلکەکەشی کەوتە ژێر دارو پەردوی خانوە ڕخاوەکان (سۆفی محەمەد) ئەو پیاوەی کە هەمو بەیانیان خەلک بەدەنگە خۆشەکی لەخەو هەلدەستان لەگەل خانەوادەکەی هەمویان کەوتنە ژێر دارو پەردوی خانوەکەیان هەمویان شەهید بوون کە خۆی و هاوسەرکەی و کچەکەی و دوومنالی بێ دایک و باوک کە بەخێوی دەکردن، هەردوو ڕووناک لەرێگای ئاو هێنان بوون بەرلەوەی بگنەوەماڵ شەهید بوون مام ڕەسول ئەو پیاوە بەزەوقەو قسەخۆشە لەرێگای چونی بۆ بۆمزگەوت بۆنوێژی هەینی شەهید بوو مام خدر بەبرینداری برایە نەخۆشخانەی ڕواندز بۆتیمارکردن پیاوانی بەعس وتیان ئەبێ بلێی فرۆکەکانی ئێران بون گوندەکەیان بۆردوومانکرد بەلام مام خدر وتی من بەرۆژم هەرگیز درۆناکەم فرۆکەکانی بەعس بون گوندەکەمانیان وێران کردو بۆیەبەدەرزی شەهیدیانکرد پورە(مریەم)خەریکی مال پاک کردنەوە بوو کاکە(دانیال)خەریکی یاری کردن بوو (دەعیە شەهاب) ئەو گەنجەی لەگوندی مەلەکان هاتبوو لەناو گەلی گەرەوان شەهیدبوو.لەم کارەستاەدا 12 شەهیدو بەدەیان بریندار بوون.هەقە ئەوش لەبیر نەکین کە خەلکی گوندەکانی دۆلاکۆ وشاری ڕواندز بەوپەری لەخۆبردوی بەهانای خەلکی گەرەوان هاتن بریندارەکانیان گواستەوە بەرەو نەخۆشخانەی ڕواندز خەلک ڕویان لەنەخۆشخانەی ڕواندزکرد بۆ بەخشینی خوێن بۆ بریندارەکان. دیسان لەرۆژی هەینی پاشتر واتە 1/6 گوندەکە بۆردوان کرایەوە چەندین خانووی تر لەگەل زەوی تەخت کران ئەمجارە خەلکەکە گوندەکەیان بەجێهێشت و ڕویان لە ئەشکەوت و بن تاشە بەردەکان کرد بۆپاراستنی ژیانی خۆیان بەلام کەس ئامادە نەبوو بگەرێتەوە باوەشی ڕژێم.بۆیە ژیانی ناو ئەشکەوت و شاخەکانیان هەلبژارد.. لەم یادەدا داوالەحکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کەئاورێکی جدی لەگوندەکەمان بداتەوە چیتر بەبێ نازی نەیهێلێتەوە دەستی خزمەت گوزاری بۆ درێژبکات کەتاکوئیستا خەلکی گوندەکە بە تەنەکە و گۆزە بەشان ئاو دێنن......
ئەمەی خوارەوەش ناوی شەهیدەکانە.
ناو ی شەهید سالی لەیک بون
1.محەمەد عەبدوڵڵا عزیز 1928
2.عائیشە ڕسول حاجی مەلا 1929
3.خاتون محەمەد عبداالە 1958
4.فاتیمە عزیز 1974
5.رسول حمەد مەحمود 1931
6.مریەم مستەفا مەحمود 1942
7.خدر لاس مستەفا 1930
8.روناک عوسمان 1972
9.روناک مستەفا قادر 1981
10.نارین محەمەد ڕسول 1983
11.دانیال عمر مسلح 1975
12.دەعیە شەهاب ......
لەبەرزۆری بریندارەکان ناوی بریندارەکانم نەنوسیوە داوای لێبوردن لەیەکەیەکەیان دەکەم..
ئا.محەمەد عەبدوڵڵا گەرەوەی