$ژیاننامە$
ساڵی 1944 لە گەڕەکی #مزگەوتی سوور#، لە شاری #مەهاباد#، لە بنەماڵەیەکی هەژار و دەستەنگ لە دایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری مهاباد خوێندوە و ساڵی 1962 چووەتە فێرگەی سەربازیی و بووەتە پلەداری سوپای ئێران.
$چالاکی$
ساڵی 1969 بە تۆهمەتی هاوکاریی کردنی لەگەڵ #حیزبی دیموکراتی کوردستان#، لە مهابادەوە بۆ #کرماشان# دوورخراوەتەوە و بۆ ماوەی نزیک بە چوار مانگ لە زیندانی ساڵح ئابادی کرماشان زیندانی بووە. خوێندنی دوا ناوەندی لە دبیرستانی بزرگمهری کرماشان خویندوە و ساڵی 1972 چووەتە فێرگەی ئەفسەری، بەڵام چونکە دۆسیەی سیاسی هەبووە، ڕایاننەگرتووە.
دوای پێنج ساڵ دوورخراوەیی و هەوڵدانێکی زۆر، ئیدارەی دووەمی سوپای ئێران، ساڵی 1973 تۆهمەتی هاوکاریی کردنی لەگەڵ حیزبی دیموکرات لەسەر هەڵگرتووە و ساڵی 1974 هاودەنگیان لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ مهاباد کردوە.
ساڵی 1979، پێشنیازی چەککردنی سەربازگەی مهابادی بە مامە غەنی بلوریان و دوکتۆر عەبدولرەحمان #قاسملوو# سکرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستان کردوە و ڕۆژی 19-02-1979 بە هاوکاریی چەند هاوڕێی لە سەربازگەی مهاباد، ئەو سەربازگەیەی چەککردوە.
لە ڕەوتی ساڵانی 1979- 1984دا، ئەندامی شورای نیزامی حیزبی دیموکرات، ڕاوێژکاری سەربازیی و بازڕەسی سەربازیی دوکتۆر قاسملوو فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگە، فەرماندەی هێزی شەهیدانی وێردی لە بانە و بەرپرسی زیندانی ناوەندیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە گەناو و باساوێ لە بەشی باشوری کوردستان بووە.
ساڵی 1980 ڕێکخراوی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی لە قەوارەی هێز، لک، دەستە، پەل و تیم دا بە زمانی فارسی لە ئاشی پشتشکاوێ نوسیوە، مامۆستا هێمن نوسراوەکەی کردوە بە کوردی و #عەبدوڵڵا حەسەن زادە# بەسەر دەقەکاندا چووەتەوە و دەفتەری سیاسیی بڕیاری پیادەکردنی داوە. لە هەمان ساڵدا هێزی 111ی شەهید موعینی بۆ کەریم حەداد کە بە فەرماندەی هێز دیاریی کرابوو، لە ناوچەی #سەردەشت# پیادە کردوە و دواتر بەرەبەرە لە بەشەکانی تری ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا جێبەجێ کراوە. لە ماوەی ئەندام بوونی لە حیزبی دیموکراتدا، بەشداریی چەندان کۆنفڕانس و کۆنگرەکانی چوارەم، پێنجەم و شەشەمی ئەو حیزبەی کردوە.
لە پیلینۆمی دووەمی دوای کۆنگرەی شەشەمی حیزبی دیموکراتدا، بە تاوانی دژایەتی کردنی لەگەڵ نامیلکەی کورتە باسێک لەسەر سۆسیالیزم کە هاوردەی دوکتۆر قاسملوو بوو بۆ کۆنگرەی شەشەم و لە 24 ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی 14 ئەندام دژی بوون، لەگەڵ چەند ئەندامی تری حیزبی دیموکرات، بۆ هەمیشە لەو حیزبە دەرکراوە.
ساڵی 1984 لەگەڵ چەند لە هاوڕێیانی میوانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووە لە قواتی بارزان و ساڵی 1986 بەهۆی برینداربوونی لە دەشتی بەرازگر لە نزیک گوندی حەیات، بە ئەمری ڕێزدار #مەسعود بارزانی# و بە یارمەتی دوکتۆر سەعید ئەحمەد بەرپرسی قواتی بارزان و ڕەشید عارف بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکرات، گەیوەتە تورکیا و لەوێوە چووەتە وڵاتی سوید بووەتە پەنابەر.
لە ساڵی 1991وە بۆ ماوەی 8 ساڵ ئەندامی کۆمیتەی گشتی و 9 ساڵ ئەندامی کۆمیتەی کارگێڕ و سکرتێری فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان بووە لە سوید. 33 کتێبی چاپکراوی بەو ناوانەی خوارەوە هەیە و سەدان وتاری لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی کوردستان و سایتەکانی ئینتەرنێت دا بە ناوەکانی غەریب، کاوە، ح- گەوهەری و حامید گەوهەری بڵاوکردوەتەوە. لە سوید دەژی، بەڵام ئێستا لەنێوان سوید و باشوری کوردستاندا خەریکی کاری نوسین و لێکۆڵینەوەیە.
$بەرهەمە چاپکراوەکانی نوسەر$
1- بادانەوە یان پێچەقاندن.
2- ڕاپۆرت دەربارەی هەڵبژاردن و پەرلەمانی کوردستان.
3- کوردایەتی و حیزبایەتی.
4- کورتە مێژووی ئاواز و گۆرانیی کوردی.
5- لێکۆڵینەوەیەکی گشتی و پێداچوونەوە بە بیرەوەرییەکانی کەریم حیسامیی دا.
6- کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان.
7- کۆماری دیموکراتی: ئایدیۆلۆژی، ستروکتور، ستراتیژی، تاکتیک و کردەوەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK. ئەم کتێبە 6 جار لە چاپ دراوە، لەوانە جارێک بە زارەوەی کرمانجی سەروو.
8- کۆکردنەوە و ئامادە کردنی ئاڵەکۆک بۆ غەنی بلوریان.
9- ڕاستییەکان بۆخۆیان دەدوێن.
10- کۆمەڵە و چۆنیەتی دامەزران و بەڕێوەبردنی، بە ەاوبەشیی لەگەڵ عاسی ڕەباتی، نەوزاد وەلی، مستەفا ئایدۆغان و ڤیلدان تانریکلو.
11- چاوخشاندنێک بەسەر وتارەکانمدا.
12- باشوری کوردستان لەنێوان دوو هەڵبژاردندا.
13- چەککردنی سەربازگەی مهاباد 1979.
14- کۆماری کوردستان 22-01-1946- 17-12-1946. کراوە بە فارسی.
15- ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دە ساڵ دا- 1978- 1988، بەرگی یەکەم.
16- ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دە ساڵ دا- 1978- 1988، بەرگی دووەم.
17- کورد لە سوید- لە مێژووی 25 ساڵەی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان دا.
18- تراویکەی پیلانەکان دژ بە نەتەوەی کورد. کراوە بە فارسی.
19- چەواشەکەرانی مێژووی کوردستان.
20- ئیدریس بارزانی و بارزانییەکان باشتر بناسێن.
21- میدالیای بارزانی بەرزترین خەڵاتی ڕێزلێنان، بەرگی یەکەم.
22- میدالیای بارزانی بەرزترین خەڵاتی ڕێزلێنان، بەرگی دووەم.
23- ئەحمەد تۆفیق- سەرکردەیەکی ون لە مێژوویەکی شێوێندراودا.
24- کوردی ئێزدی لە مێژوو کوردستان دا.
25- پارتی کرێکارانی کوردستان لە عەبدوڵا ئۆجەلانەوە تا جەمیل بایک.
$ئە و بەرهەمانەی نوسەر کردوویەتە کوردی$
1- مەکسیکی: نوسینی جەک لەندەن.
2- مەگەر لە وڵاتی ئێوەدا کەر نییە: نوسینی عەزیز نەسین.
3- کوردەکان: نوسینی حەسەن ئەرفەع.
4- کورد تورک عەرەب: نوسینی سیسیل جۆن ئیدمۆندس. چاپی سێیەم
5- مێژووی شارستانییەت: نوسینی ئیزاک ئاسیمۆف و فرانک وایت.
6- ئافرەت لە کاروانی مێژوودا: نوسینی سیامەک ستودە.
7 بەرزبوونەوە و کەوتنی فیرقەی دیموکراتی ئازەربایجان: جەمیل حەسەنلی.
ئە و بەرهەمانەی نوسەر کە کراون بە فارسی
1- جمهوری کردستان 22-01-1946- 17-12-1946، حەسەن ماوەڕانی.
2- سراب توطئەها بر ضد ملت کرد: حەسەن ماوەڕانی.