لە دایکبووی 1968ە
شوێنی نیشتەجێبوون: #کەرکووک#- ئەڵماس/ تەپە
ئاستی خوێندن: دەرچووی کۆلێژی ئیدارەی پیشەسازی، پەیمانگای تەکنیکی تەکنەلۆجی.
کاری حزبی و ڕێکخراوەیی:
- ساڵی 1984ەوە پەیوەندیکردووە بە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانەوە تا ساڵی 1988.
- لەدوای ڕاپەڕینە پیرۆزەکەی ساڵی 1991 ەوە لە #13-07-1991# ەوە پەیوەندیکردووە بەڕێکخستنە نهێنییەکانی ناوشاری کەرکووکەوە تاساڵی 1998 وەکو لێپرسراوی خەتی نهێنی.
- ساڵی 1998ەوە بووە بە لێپرسراوی کۆمیتەی 1 ی نهێنی ناو شاری کەرکووک تا پرۆسەی ئازادی لە #10-04-2003# دا.
- لەساڵی 2003 ەوە بەهەردوو مانگی 1-2 زۆرترین فیشەک و چەک و ئامێری سورەیا و ئامێری یاسۆ و باجی ڕێکخستنەکانی هێناوەتە ناوشاری کەرکووک بۆ مەبەستی کارئاسانی لەپرۆسەی ئازادی عیراقدا.
شەهید: باوک و برا، لەپێناو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا شەهیدبوون.
شارەزایی زمان: کوردی، عەرەبی، تورکمانی.
خولە بەشداربووەکان:
- بەشداریکردن لە خولێکی ڕووناکبیری تایبەت بەسۆسیالدیموکرات لە وڵاتانی سوید و ئەڵمانیا.
- خولێکی تایبەت بە تەکنیکەکانی قسەکردن لە بەردەم کامێرا، کە پەیمانگای کۆماری ئەمریکا لە #هەولێر# ڕێکیخستبوو.
- خولێکی تایبەت بە ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن، ماوەی 40 ڕۆژ.
- خولێکی تایبەت بە زمانی ئینگلیزی ماوەی پێنج مانگ.
شارەزایی و لێهاتوویی: بەڕێوەبردن بەشێوەیەکی گشتی و بەڕێوەبردنی پیشەسازی بەتایبەتی، جگەلەوەش پاشخان و باکگراوندی باش لە کایەی سیاسی و فیکری و ڕاگەیاندندا.
لەساڵی 2003 ەوە بووە بە کارگێڕی مەڵبەندی کەرکووک لە بەشی ڕێکخستن و بەشداریکردووە بە پێکهاتەی 21 کۆمیتەی سنوری مەڵبەند بە هەموو قەزاو ناحیەکانیەوە لەگەڵ ڕێکخستنی تورکمانی و عەرەبیدا، ڕۆڵی باشی بینیوە لە هۆشیارکردنەوەی هەڤاڵان و بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیرییان، هەمو خەبات و تێکۆشانی لەپێناوی سەقامگیرکردنی ئازادی و دیموکراسی و مافی مرۆڤ و یەکسانی کۆمەڵایەتی و گەیشتن بە ئامانجە ڕەواکانی میللەتەکەمان لەسەرووی هەموویانەوە گەڕاندنەوەی کەرکووک بۆ باوەشی کوردستان و نەهێشتنی ئاسەوارە خراپەکانی تەعریب و تەبعیس و تەرحیل.
لە سەرەتای ساڵی 2006 ەوە وەک لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندن و ڕووناکبیری مەڵبەند دەستبەکاربووە، سەرنووسەری ڕۆژنامەی (کەرکووکی نوێ) و گۆڤاری (کرکوک الجدیدە) و سایتی کەرکووک سەنتەر) و سەرپەرشتیاری پەمانگەی کادیران و ڕادیۆی مەڵبەندی کەرکووک و تەلەفزیۆنی (دوغریولی) ی تورکمانی بووە، دەیان کۆڕو سیمیناری فیکری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و مێژوویی بەستووە و گڕوتینێکی باشی داوەتە ڕەوتی ڕاگەیاندن و ڕووناکبیری مەڵبەند، هەروەها دەیان خولی بینیوە لە ناوەوە دەرەوەی وڵات، لە وڵاتانی تورکیاو ئەڵمانیاو سویدو ئیتاڵیا کە هەریەکەیان مشتێکیان خستووەتەسەر خەرواری بەرەوپێشبردن و گەشەسەندنم، لە ئێستاشدا کاندیدکراوە بۆ پەڕڵەمانی عیراق لەسەر بنەمای ڕاپرسی دەستنیشانکراوە بۆ ئەو مەبەستە.
کاندیدی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا.