شارۆچکەی دوکان یەکێکە لە شارۆچکەی پارێزگای #سلێمانی# لە باشووری کوردستان، لە شەش شارەدێ پێکدێت (دوکان، خدران، خەلەکان، بنگرد، سوورداش، پیرەمەگرون) کە شارەدێی دووکان ناوەندی قەزاکەیە.
شارۆچکەی دوکان سەرەتا گوندێک بووە سەربە شارەدێی سوورداش لەسەر زێی بچووک، گرنگی و ناوبانگی دوکان دەگەڕێتەوەی بۆ ساڵی 1956 کاتێک بڕیار درا بە درووستکردنی بەنداوی دووکان. ئێستا شارۆچکەیەکی گەورەیە و ناوەندی شارۆچکەی دوکانەو گرنگی تایبەتیی هەیە لە ڕوی گەشتوگوزارەوە بەهۆی دەریاچە یاخود بەنداوی دوکان و هەڵکەوتە جوگرافی و کەشوهەوایەکەوە.
=KTML_Bold=ناوی دوکان:=KTML_End=
چەند بۆچونێک هەیە لەسەر ناوی دوکان کە لە چییەوە هاتووە. لەوانە دەگوترێت ناوی دوکان لە (دوو+ کان)ەوە هاتبێت کە مەبەست لێی کانی بەرد بووە. ڕایەکی دیکە هەیە دەڵێن لە (دوو + کانی)ەوە هاتبێت، کە مەبەست لێی کانی ئاوە.
=KTML_Bold=هەڵکەوتەی جوگرافی:=KTML_End=
شارۆچکەی دوکان دەکەوێتە بەشی باکووری پارێزگای سلێمانی، لە باشووری کوردستان. شارۆچکەی دوکان لە باکووری ڕۆژهەڵات هاوسنوورە لەگەڵ شارۆچکەی پشتدەر، لە باکووری هاوسنوورە لەگەڵ شارۆچکەی ڕانییە. لە ڕۆژهەڵات هاوسنوورە لەگەڵ شارۆچکەی ماوەت و شارۆچکەی شارباژێڕ، لە باشوور لەگەڵ شارەدێی سلێمانی و لە باشووری ڕۆژاوا لەگەڵ #چەمچەماڵ#، لە ڕۆژاوا لەگەڵ شارۆچکەی کۆیە.
=KTML_Bold=کەشوهەوا:=KTML_End=
کەشوهەوای شارۆچکەی دووکان زستانی سارد و بەفراوییە، هاوینی مامناوەندە.
=KTML_Bold=ڕووبەر:=KTML_End=
ڕووبەری شارۆچکەی دووکان 10کم چوارگۆشەیە، بەرزی لە ئاستی ڕووی دەریا زیاتر لە 780 مەترە.
=KTML_Bold=ژمارەی دانیشتووان:=KTML_End=
ژمارەی دانیشتووانی شارۆچکەی دوکان بەپێی نەخشەی ژمارەی دانیشتووانی پێشبینیکراوی دەستەی ئاماری سەربە وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کودستان بۆ ساڵی 2018 لە 50,705 کەس پێک دێت.
دوکان_نیوز
ئا/ ئەنەس محەمەد ئیبراهیم[1]