- ناوی: ئەبوبەکر محەمەد حاجی، ناسراوە بە (مەلاشاخی)
- لەساڵی1953 لەشاری #کەرکووک# چاوی هەڵهێناوه.
- لە نێو بنەماڵەیەکی نیشتیمانپەروەردا گەورەبووه.
- بەشداری شۆڕشی ئەیلولی کردووه.
- لەساڵی (1975) پەیوەندیکردووەبە(ی. ن. ک.)ەوه.
- لەساڵی(1981) بوە بە پێشمەرگە.
- کادیرێکی جەماوەری چالاک بووه.
- ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کوردستان بووه.
- ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بووه.
- ئەندامی(یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان)ه.
- ئەندامی (سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان)ه.
- ئەندامی (یەکێتی زانایانی ئاینی کوردستان)ه.
- لەگۆڤار و ڕۆژنامەکانی شاخ و شاردا بەرهەمەکانی بڵاوکردۆتەوه.
- ئەندامی دامەزرێنەری (کۆڕی ڕۆشنبیری لاوانی کورد)بووه.
- ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (کرمانج) بووه.
- دەرچووی خولی پێگەیاندنی ئەکتەر بووه.
- لە دەیان گۆڤار و ڕۆژنامەدا بابەتی بڵاوکردۆتەوه.
- لە دامەزرێنەرانی(کۆمەڵەی ڕووناکبیری کەرکووک)بووه.
- یەکەم سەرنووسەری گۆڤاری (کەرکووک) بووه.
- بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری (شەهید)ه.
- یەکەم نووسەری کەرکووکە خەڵاتی ڕێز و پێزانینی پێدراوه، کە بە چەک و قەڵەم بەشداری شۆڕشی کردووه.
- نوێنەری سەرۆک #مام جەلال# بووە لە کەرکووک.
- ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی (یەکێتیی نشتیمانیی کوردستان)ە،
- تا ئێستا2020 (16) کتێبی چاپ وبلاوکردۆتەوە. [1]