پەرتووک بۆ ئاخیری ئەگیرێتەوە.
پەرتووک: پەرتووک. ئاخیر: کۆتایی، ئەگیرێتەوە: مەبەست لە پەرتووک گرتنەوەیە لەلایەن فاڵچییەکانەوە، بۆ ئەوەی ئاییندە بخوێننەوە، زۆرتر لە کۆمەڵگەی دواکەوتوودا برەوی هەیە، پەندەکە لە ڕووداوێکی تەموومژاویدا دەوترێت: کە زۆر شتەکان ڕوون نەبێت، بوترێت کە پاشەڕۆژ هەموو شتێک دەردەخات. [1]