یارییەکانی کۆبوونەوەی دووەم لە قۆناغی یەکەمی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق لەنێو هۆڵی جەیش-ی شاری بەغدا بە بەشداری تیمی بالەی یانەکانی (پێشمەرگە، غاز جنوب، بەحری، هەولێر، سمود، حەبانیە، مەصافی شیمال و نەینەوا) دەستی پێ کردوو لە ئەنجامی یارییەکانی یەکەم یاری کۆبوونەوەی دووەم بۆ تیمەکان، هەولێر بە ئەنجامی 3-1 سێت لە مەسافی شیمالی بردەوە و غاز جنوب بە سێ سێتی بێ وەڵام شکستی بە حەبانیە هێنا، هەرچی تیمی بالەی پێشمەرگە بوو نەیتوانی بەربەستی سمود ببڕێت. بە ئەنجامی سێ سێتی بێ وەڵام یارییەکەی پێ دۆڕاند، ئەمه و بەحری توانی سەرکەوتن بەسەر نەینەوا بەدەست بهێنێت. بەو ئەنجامانەش کۆتایی بە جەولەی پێنجەمی یارییەکان لە قۆناغی یەکەم هات.
[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 117 مرة