ڕەش و سپی
ڕووم ڕەش بووە بە مەعسییەت و مووم سپی بە خەم
چارەی ڕەش و سپی بکە، ئەی خاوەنی کەڕەم!
لێبوردنە لە ڕووڕەشی وەک من، بەهۆی ئەوە
پیرێکی ڕیش سپیی و فەقیر، ڕوو لە تۆ دەکەم
دەرگات کراوە بۆ هەموو چاک و خراپەیەک
ڕێم لێ مەبەستە، تۆبی خوداییت، هەرچی هەم!
هێند شەرمەسار و چارەڕەشم، ڕۆژ و شەو خودا
هەر وا دەسووتێ جەرگ و دڵی من بە چەشنی شەم
«کامیل» بیساتی جوان و جحێڵی بپێچەوە
کاتی سەفەر گەیشت و بڵێ تێشوویەک دەبەم
#سەید کامیل ئیمامی#
#دیوانی ئاوات# [1][2]