ڕانانێک بۆ نامیلکەی ئەندازیارانی شارستانی
بۆچی ئەم پەرتووکە بخوێنمەوە؟
پەرتووکێکی زۆر نایاب بۆ ئەندازیارانی شارستانی و سەر پڕۆژە کە سەرجەم بابەتەکانی پەیوەست بە کۆنکرێت و ڕێگەوبان و ئاوەڕۆ و ئاو و کارەبای تێدا باس کراوە بە پشتبەستن بە کۆد و ستانداردە ئەندازیارییەکان.
- گرنگترین ئەو ژمارە و یاسا و هاوکێشانەی ئەندازیاری شارستانی لەسەر پڕۆژە بەکاری دەهێنێت لە پەرتووکەکەدا ئاماژەی پێ دراوە.
- بە کوورتی و پوختی ڕێنمایی و ستانداردەکان کۆکراوەتەوە و هەرکات پێویستت بوو دەتوانیت بە ئاسانی بگەڕێیتەوە سەر پەرتووکەکە.
- قیاسی بچوکە و بۆ هەڵگرتن ئاسانە و ئەندازیاران دەتوانن لەگەڵ خۆیاندا بیبەنە سەر پڕۆژە و هەر کۆد و ژمارەیەکیان لە بیرچووەوە ڕاستەوخۆ دەتوانن سەیری پەرتووکەکە بکەن و دڵنیا ببنەوە لە ژمارەکان
- لە ئامادەکردنی بابەتەکاندا پشت بەم کۆدانە بەستراوە
▪️کۆدی ئەمریکی ئاشتۆ (AASHTO)
▪️کۆدی ئەمریکی (ASTM)
▪️ کۆدی ئێراقی
▪️ کۆدی ACI
=KTML_Bold=ناوەرۆکی بابەتە باس کراوەکانی ناو پەرتووکەکە=KTML_End=
▪️چەند ستانداردێکی گشتی وەک چڕی مەوادەکان و چۆنییەتی پشکنینیان و چەند یاسایەکی تایبەت بە لیڤڵ و ڕێنمایی گشتی بۆ ئەندازیارانی سایت.
▪️ستانداردەکانی تایبەت بە شیش وەک دانانی شیشی ناو کۆنکرێت، زەرعەی شیش ، چۆنیتی دانانی شیشی بناغە و پایە و سەقف و جسر، دابەشکردنی شیشەکان لە قادرمە و لە سەرجەم پێکهاتەکانی خانوویەک.
▪️ستانداردەکانی درووستکردنی خانوو وەک درووستکردنی ئەساس و قیاساتی ژوورەکان و دەرگا و پەنجەرە و گەچکاری و بۆیە.
▪️تێبینییەکانی ڕێگاوبان بۆ جادەی قیر و کۆنکرێت و فڕۆکەخانە و پرد.
▪️ گرنگترین قیاسات و پێوانەکانی بۆری مەجاری و ئاوەڕۆی ماڵ و جادە وەک سلۆپی بۆرییەکان و درووستکردنی مەنهۆڵ و جۆری بۆرییەکان و حساباتی باراناو.
▪️ئەوەی لەسەر کۆنکرێت گرنگە وەک ڕێژەی تێکەڵکردنی کەرەستەکان، ئاوڕشێن کردنی کۆنکرێت ، لێکردنەوەی قاڵبەکان ، درووستکردنی جۆینت لە کۆنکرێت، دیواری ڕاگر و قیاسەکانی.
▪️زەرعە و هاوکێشەکانی و دۆزینەوەی بڕی مەوادی پێویست بۆ یەک مەتر لە بینا.
▪️قیاساتەکانی تایبەت بە کارەبا و میکانیک لە بینادا. [1]