شتێکم هەیە لەو شتانە
هەڵیدەگرم بۆ ڕۆژی تەنگانە
شت: مەبەست لە پارە یان دراوە، کورد دەڵێت: ماڵی سپی بۆ ڕۆژی ڕەش، واتە: ئەو داهات و دراوەی کە ڕۆژانە کەسێک لە دۆخێکی ئاساییدا دەستی دەکەوێت و پاشەکەوتی دەکات، لە ڕۆژی تەنگانە و نەهامەتیدا بەکاری دێنێت، ئەو ڕۆژانەی پێتێدەپەڕێنیت. وەڵام (دراو یان پارە) . [1]