بە دوو سێ کوچا گران، ماڵ نایەتە دانان.
لە کوردەواردا هەموو کوڕیک تا ژن نەهێنیت، نابێتە خاوەنی ماڵ، ماڵ پێگە و ڕێگەی پیاو لە کۆمەڵگەدا بەهێز دەکات، واتە: ئەوەی بیەوێت ماڵی هەبیت، دەبێت کاڵا و شتە بنەڕەتییەکان بنیاتبنێ، واتە: بە شتی پڕوپوچ و بێبەها، کار بێکنایەت، یان ماڵ بە کەرەستەی لاوەکی دانانرێت. [1]