دووکەڵ لە ماڵی هەڵناستێ
ئاگردان و ئاشپەزخانە و ناندین و چێشتخانە لە کۆندا ئاگرەکەی بە دار و قشپڵ و سەرگین و لاس و قەرسەقوڵ هەڵدەکرا و دووکەڵ هەڵدەستا و بەری ئاسمانی دەگرت، ئەو ماڵەشی هەژار بووایە و هیچ شتێکیان نەبووایە بۆ لێنان و ئاش خستنە ناو مەنجەڵ و سەر ئاگر ئەوا هیچ ئاگرێک لە ماڵ و ئاگردانیان نەدەکرایەوە ئەوە بووە بە ئیدیۆم ماڵێکی هەژار و نەدار و کەم دەرامەت و دەست کوورت پێی وتراوە: دووکەڵ لە ماڵی هەڵناستێ.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 227 مرة