بزن تاشەوانە، مەڕ مەلەوانە.
تاشەوان: مەبەست لە تاشەبەری گەورەی شاخە. هەر ئاژەڵێک لە سرووشتدا تایبەتمەندییەکی دیاری هەیە، بزن توانای هەیە بەسەر شوێنی زۆر سەختی چیادا سەرکەوێت، هەروەها مەڕ توانای مەلەکردنی هەیە، پەندەکە واتە: هەموو کەسێک تایبەتمەندیی و شارەزایی لە شتێکدادەشێ هەبێت. [1]