ناونیشانی بابەت: ھۆکاری ئازاری ئەژنۆ لە گەنجاندا؟
ئامادەکردن: د. #هەڤین کەمال شا محەمەد#
درووستبوونی ئازاری ئەژنۆ لە ئافرەتاندا دوای تەمەنی 45 ساڵی و لەپیاواندا دوای تەمەنی 55ساڵی، لەوانەیە شتێکی ئاسایی بێت. بەڵام ئەوەی جێگای نیگەرانییە ڕێژەیەکی زۆر لە گەنجان بەدەست ئازاری ئەژنۆوە دەناڵێنن . ئەمەش زۆر باوەو بەحاڵەتێک ناسراوە کەپێ دەوترێت کۆنیشانەی کڵاوەی ئەژنۆو ئێسکی ڕان (patelofemoral pain syndrome) .
=KTML_Bold=نیشانەکانی:=KTML_End=
1- ئازار: بوونی ئازار لە بەشی پێشەوەی ئەژنۆدا ، و لەدەور و پشتی کڵاوەی ئەژنۆدا . ھەندێک جار زۆر تیژەو ھەموو جوڵەیەک ئازارەکە زیاد دەکات وەکوو ڕۆشتن و سەرکەوتن و ھاتنەخوارەوەی پلیکانە . ھەندێک جاریش بوونی ئازارێکی کەمی وەڕسکەرە پۆ نموونە پاش دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر . ھەندێک جار ناتوانیت ئەژنۆت بنوشتێنیتەوە و یاخود سکوات بکەیت، بە ڕاکردن لەوانەیە زیاد بکات، زۆر جار لە دوای وەرزش درووست دەبێت.
2- تەقەتەق و کرتەکرت: گۆڕان لە شێوەی کڕکڕاگەکە لەوانەیە کرتەکرت درووست بکات لەجومگەکەدا. کەدەتوانیت گوێت لێبێت کەئەژنۆت ئەنوشتێنیتەوە یاخود ڕاستی دەکەیتەوە. مەرج نییە کرتەکرت ئازاری لەگەڵدا بێت.
=KTML_Underline==KTML_Bold=ھۆکارەکانی:=KTML_End==KTML_End=
ھەتا ئێستا ھۆکاری ڕاستەقینەی ئەم حاڵەتە نەزانراوە، بەڵام پسپۆڕەکان دەڵێن کۆبوونەوەی ھەندێک ھۆکارە لەگەڵ یەکدا، ھەندێک لەو ھۆکارانەش ئەمانەن:
- بێھێزی و لاوازی ماسوولکەکانی سمت و ڕان.
- گرژی ماسوولکەکانی پشتی ڕان کەناسراوە بە hamstrings muscle.
- کوورتی بەستەری ماسوولکەکانی دەوری کڵاوەی ئەژنۆ .
-کێشە لە تەحەمولکردن و ھەڵگرتنی کێشی لەش بەشێوەیەکی ھاوسەنگ و کێشە لە دانانی پێیەکاندا بۆ ھاوسەنگ ڕاگرتنی لەش بەشێوەیەکی ڕاست و تەندرووست .
=KTML_Bold=شێوازی دەستنیشانکردنی:=KTML_End=
- بەپێی نیشانەکان.
- بەپێی پشکنینی سەریری لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە، کەچەند ڕێگایەکی تایبەت ھەیە پزیشکەکە پێھەڵدەستێت لەکاتی پشکنیندا و بەپێی ئەوە دڵنیادەبێتەوە لەحاڵەتەکە .
- پشکنینی خوێن پێویست ناکات لەم حاڵەتەدا، مەگەر نەخۆشەکە کێشەیەکی کەی ھەبێت لەگەڵیدا.
- تیشکی ڕەش و سپی ئێکس ڕەی ھیچ دەرناخات و بەڵام ھەندێک جار ئەشیعەی تەنووری پێویستە بۆ یەکێک پێشتر پێکانی ھەبووبێت.
=KTML_Bold=چارەسەرکردن:=KTML_End=
ھەندێک جار ئەم حاڵەتە بەبێ ھیچ چارەسەرێک خۆی نامێنێت . ھەندێک جاریش چەند ساڵێک دەخایەنێت ئازارەکەی .
1- ئازارشکێنەکان: دەتوانرێت ئازار شکێنی وەکوو پاراسیتامۆڵ بەکاربھێنرێت لە کاتی ئازاردا .ئازار شکێنی جۆری _ _ وەکو: ڤۆڵتارین ، پڕۆفین ..ھتد ، ھیچ کاریگەرییەکی زیادەیان نییەو باشترە لەبەر زیانە لاوەکییەکانیان بەکار نەھێنرێن.
2- چارەسەری فیزیایی و سرووشتی: ئەویش بەوەی ھەوڵبدەیت ماسوولکەکانی بەشی پێشەوەی ڕانت (quadriceps) بەھێزبکەیت و بەلانسی بکەیت بۆ ئەوەی فشار لەسەر کڵاوەی ئەژنۆت کەمبێتەوە . پزیشکی پسپۆڕ وەرزشی تایبەتت بۆ دادەنێت بۆ بەھێزکردنی ماسوولکەکان . پێویستت بە 12 مانگ زیاتر ھەیە، کە ڕۆژانە دوو سێ جار وەرزشی تایبەت بکەیت و بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر زیاتر بۆ ئەوەی ماسوولکەکانی دەوری کڵاوەی ئەژنۆت بەھێز بێت .و ھەندێک جاریش پێویستە ھەر بەردەوام بیت بۆ ئەوەی ئازارەکە بە تەواوی نەمێنێت .
3- مەلەکردن و وەرزشکردن: سینگەمەلەو پشتە مەلە یەکێکن لەباشترین وەرزشەکان بۆ ئەم حاڵەتەو ھایدرۆتێراپی واتە وەرزشی ناو ئاو .
4- باشترە خۆت بەدوور بگریت لەو وەرزشانەی فشار دەخەنە سەر ئەژنۆکان ، وەکو: فوتبۆڵێن ، ڕاکردن ، بازدان .
5- سکوات کردن بەپشتی دیوار: یەکێکە لەوەرزشە زۆر باشەکان بۆ ئەم حاڵەتە . ئەویش دەبێت بەم ڕێگایە بکرێت:
- پشتت بنێ بە دیوارێکەوەو پێیەکانت بەتەنیشت یەکەوە دانێ یاخود بە گۆشەی 30 دەرەجە .
- خۆت دابەزێنە وردەوردە بە نوشتاندنەوەی ئەژنۆکانت، ھەتا ناتوانیت چیدی پەنجەکانی پێت ببینیت .
- بەو شێوەیە بمێنەرەوە و سمتت توند بکە بۆ ماوەی (5-10) خولەک .
- ڕیلاکس بەرەوەو ھەستەرەو چەند توانیت ئەم وەرزشە دووبارە بکەرەوە .
4- ھەندێک جار بەکارھێنانی برەیس یاخود قایشی تایبەت بە پاڵپشتی ئەژنۆ یارمەتیی کەمکردنەوەی ئازارەکە دەدات .
5- بەکارھێنانی پاک یاخود جەوەنەی سارد: بەتایبەت لە دوای وەرزشکردن.
6- بەکارھێنانی ھەندێک ڕێگای تەواوکەر وەکوو دەرزی ئاژنین ، یۆگا ، میدیتەیشن .
7- بەکارھێنانی پلازمای چڕ بەخەپلەی خوێن بۆ ئەو بەستەر و ماسولکانەی لاوازن لەدەوری کڵاوەی ئەژنۆ .
7- لەھەندێک حاڵەتی قوورسدا لەوانەیە نەشتەرگەری پێویست بکات بۆ لابردن و کەمکردنەوەی فشاری سەر کرکڕاگەکە ، یاخود لەڕێگای نازوڕەوە بۆ لابردنی پارچەی کرکڕاگەی زیان بەرکەوتوو .
=KTML_Bold=ھەندێک ھۆکاری تر بۆ ئازاری ئەژنۆ لە گەنجاندا:=KTML_End=
- داخوران و سەوەفانی ئەژنۆ: کەلەوانەیە لەھەندێک کەسدا لەتەمەنێکی زوودا دەست پێبکات .
- حاڵەتی ڕۆماتیزمی جومگەگان کەبە _ _ ناسراوە .
- پێکانی ئەژنۆ بەتایبەتی لەوانەی وەرزشەوانن .
- کێشی زیادە و قەڵەوی .
- لەپێکردنی قۆنەرەی نەگونجاو بن بەرز لەکاتی چالاکییە جیاوازەکاندا .
- ئەنجامدانی وەرزش بەشێوەیەکی ھەڵەو ناتەندرووست. [1]