زوڕناچی بێ و سوور کوڕی بێ.
زوڕناچی یان زووڕناژەن: بەو کەسە دەوترێت کە ئامێری زووڕنا لە بۆنە و ئاهەنگەکاندا دەژەنێت، لە کۆمەڵگەدا چەندین جۆر پیشە هەیە، هەموو خاوەن پیشەیەک کوڕەکەی وەک شاگرد لای خۆی فێردەکات، بۆ ئەوەی هەم دوای خۆی لە پیشەکەی بەهرەمەند بێت، هەم پیشەکە برەوی هەبێت و لەناونەچێت. پەندەکە مەبەستی لەوەیە بەگشتی پیشە پشتاوپشت درێژ دەبێتەوە. [1]