ناونیشانی بابەت: مامەڵە لەگەڵ منداڵی خوار تەمەن 18 ساڵ
ئامادەکردن: #دیلمان ئازاد#
یەکێک لە خولە گرنگەکانی کە بینیم خولی دایکایەتی و باوکایەتییە و مامەڵەکردن لەگەڵ مندال لە خوار تەمەنی 18 ساڵ کۆرسەکە بۆ ماوەی مانگێک بوو. هەندێک لەو خاڵە گرنگانەی کە دەستمان کەوت وە بە پێویستی دەزانم هاونیشتمانییانیشم بەشداربن لەگەڵم بۆ کەڵک بینین:
- سەرەتا یەکێک لە خاڵە گرنگەکان ئەوەیە (ڕێکەوتنامەی پاراستنی منداڵ) بەپێی ڕێکەوتننامەی پاراستنی منداڵ لە نەتەوە یەکگرتووەکان کە 54 بەند لە خۆ دەگرێت زۆر گرنگە ئەو ڕێکەوتننامەیە لەلایەن دەوڵەتەوە جێبەجێ بکرێت. بەم جێبەجێکردنە نەوەیەکی تەندرووست دێتە ئارا.
- یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی ئەو خولە باسکردنی کاتی پشوو بوو کە زۆر گرنگە وەک دایک و باوک چالاکی بدۆزینەوە بۆ منداڵ کە ئەوە ئەرکی دایک و باوکە بەشێوەیەکی سەرەکی تەنانەت لە قوتابخانەش پیویستە منداڵ لەکاتی پشوو خەریکی وەرزشکردن و کاری دەست و چالاکی تر بکریت ئەو چالاکیانە وا لە منداڵ دەکات متمانەی بەخۆی درووست بیت و تەندرووستی باشتر بێت و بەهرەی نوێ فێر ببێت. واتا منداڵ نابێت بۆ کاتی زۆر دابنیشێت بە دیار شاشەی ئایپاد و تەلەڤزیۆن.
- لەقوناغی باخچەی ساوایانەوە دەبێت منداڵ فێری یاساکانی ژیان بکرێت کە ئەوەش بەشێوەیەکی سادە. هەروەها منداڵ فێر بکرێت مانای داهێنان چییە ئەو منداڵە کاری بۆ بکات. ئەوەی باسی دەکەم نموونەی ڕاستەقینەیە لەو باخچە ساوایانەی کوڕەکەمی لێیە ڕاپۆرتێکیان دایە دەستم کە تێدا باس کرابوو کوڕەکەم لەگەڵ منداڵەکانی تر بەشدار بووین لەسەر پڕۆژەیەک لەسەر (ئاو) ئینجا لەو ڕاپۆرتە باس کرابوو کە چییان کردووە و بۆ کوێ بردراون ئەو منداڵانە بۆ زیاتر ناسینی (ئاو) و تێیان گەیاندبوو ئاو چۆن بەکار دێت و شتی تریش لەسەر سامانی ئاو، بەم جۆرە مندال فێری مانای فراوانکردنی بیرکردنەوە دەکەین و وایان لێدەکەین بزانن پڕۆژە چییە. لەگەڵ ئەوەش منداڵ فێر بکەن چۆن پارێزگاری لەخۆی دەکات، هەروەها فێر بکرێن مانای یارمەتیدان چییە و لە منداڵییەوە وشەی (نا) فێر بکەن ئەگەر شتێکی نەویست بڵی (نا) .
- یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی پەروەردەی منداڵ زۆر گرنگە منداڵ زۆر بەجوانی فێری زمانی دایک ببێت (کە بەداخەوە ئێستا لە کوردستان زۆربەی منداڵەکانمان لە زمانی دایک تەواو حالی نین و زۆربەیان بە ئینگلیزی قسەی دەکەن) .
- زۆر گرنگە منداڵ لە تەمەنی زووەوە بزانێت دایک یان باوک لیپرسینەوە لە منداڵەکەی دەکات لە قوتابخانە، واتا پیویستە دایک یان باوک ماوەماوە سەردانی قوتابخانە بکەن و لە منداڵەکانیان بپرسن. یەکێک لە یاسا جوانەکانی وڵاتی سوید ڕیگا بە دایک یان باوک دەدریت تەنانەت بچێتە ناو ژووری وانە وتنەوەی منداڵەکەی لە قوتابخانە وەک قوتابی دابنیشیت و گوێ بگرێت لە وانەکان کە ئەوە مافی دایک و باوکەکەیە وە بەم ڕەفتارە پەیوەندی نێوان منداڵ و دایک یان باوکی پتەوتر دەبیت.
- هەروەها لە کارە گرنگەکانی بەرانبەر منداڵەکەت دەیکەی دابین کردنی کەشی ئارام بۆ خوێندنی منداڵەکەت، جاری وا هەیە کە منداڵەکەت دێتەوە ماڵەوە پێت دەڵێت کە ئەو پرسیارەمان پێدراوە وەک ئەرکی ماڵەوە بۆ ئەوەی وەڵامی بدەینەوە، تەنانەت ئەگەر وەک دایک یان باوک نەشتزانی باسی چییە ئەو ئەرکەی ماڵەوە ئەوە بەگرنگیەوە گوێ بۆ منداڵەکەت و پرسیارەکەی بگرە واتا وا لە منداڵەکەت بکە بەدەنگی بەرز بۆت بخوێنێتەوە ئەگەر منداڵەکەت گەڕاوە ماڵەوە خۆی قسەی نەکرد لەسەر قوتابخانەو ئەرکی قوتابخانە ئەوە ئەرکی تۆ وەک دایک یان باوک لێرە دەست پێدەکات، خۆت لێی بپرسە وە بزانە چییان کردووە لەقوتابخانەو منداڵەکەت بدوێنە. لیکۆلێنەوەکان دەرییان خستووە کە تەنیا بەو لێپرسینەوە کەمە ئاستی منداڵەکەت بەرەو باشتر دەچێت. ئەو منداڵانەی پرسیاریان لێدەکرێت و لەلایەن دایک و باوکانیان ئاستیدان باشترە لەو منداڵانەی هیجیان لێناپرسرێت.
یەکێک لە شتە جوانەکانی وڵاتی سوید ئەوەیە یارمەتیی دانراوە بۆ خوێندنی قوتابی لە دوای دەوامی فەرمی قوتابخانەکان. ئەو یارمەتییەش لەلایەن مامۆستاکانی ئەو وڵاتە پێشکەشدەکرێت و ئەویش لە ڕۆژانی دیاریکراو لە پەڕتووکخانە گشتییەکان مامۆستای تایبەت دانراوە ئەوانەش هەمووی بێبەرانبەرە بۆ قوتابییان و مامۆستاکانیش مووچەی زیاتریان بۆ دابین دەکرێت لەلایەن حکومەت لە بری وانە تایبەتەکە.
- یەکێک لەمامەڵە گرنگەکانی دایک و باوک لەگەڵ منداڵەکانیان کە هەرگیز لە ماڵەوە نابێت جیاوازی بکەن لەنێوان کوڕ و کچ و گوێ بۆ هەردوکیان بگرن وەک یەک و جیاوازی مەکەن لەمامەڵەتان لەگەڵیان.
- منداڵ دەبێت لەهەندێک شت بۆچوونی تایبەتی هەبێت و دایک و باوک گوێی بۆ بگرێت و ڕێزی لێبگرێت و لێگەڕی با هەندێک شت هەڵبژاردەی خۆی بێت.
- توندو تیژی و لێدانی منداڵ تاوانە بەرانبەر دەروونی منداڵ دەکرێت. لەبیر نەکەی کە تۆ وەک دایک و باوک قدوەی منداڵەکەتی. بۆیە ئەو لێدان و توندو تیژییەی تۆ بەکاریدەهێنی بەرانبەر منداڵەکەت ئەوە نازانی منداڵەکەت چۆن کاردانەوە دەکات و دەروونی چۆن ئازاری دەبێت.
- یەکێک لە کارە گرنگەکان بەرانبەر منداڵ دەبێت فێری بکەی مانای خێزان چییە و پیشانی بدەی بە کردار بۆ نموونە کۆبوونەوە لەسەر خوانی نانی بەیانی یان نیوەڕۆ تەنانەت ئەگەر ڕۆژانە یەکجاریش بێت زۆر گرنگە.
=KTML_Bold=سەبارەت بە هەرزەکار: کەتەمەنێکی هەستیار و قوورسە من بەکوورتی هەندێک خاڵ باس دەکەم پێویستە بیزانن:=KTML_End=
1- دەبێت پێش ئەوەی منداڵەکەت بچێتە ناو تەمەنی هەرزەکاری #ئامەد#ەکارییەکی باشی پێش وەختەی بۆ بکریت چ لەڕیگای دایک و باوک یان قوتابخانە بێت. بەڕاستی لە وڵاتە پێشکەوتووەکان جگە پرۆگرامی خوێندن کە ئامەدەکارییەکی باشی تیدایە بۆ هەرزەکار، ئەوە هەندێک سایت هەیە کە لەلایەن حکومەت و ڕیکخراوەکان دانراوە بەشێوەیەکی زانستی باسی هەرزەکار و پەروەردە و پێداویستی هەرزەکار دەکات وەک خواردنی تەندرووست و چالاکی و گۆڕانەکانی بەسەر جەستەیان دێت.
2- ببەبەهاوڕیی منداڵەکەت لەو تەمەنە هەستیارە کات دیاری بکە بۆ گفتوگۆ لەگەڵی و پیاسە بکە لەگەڵی وگوێی بۆ بگرە هاوڕێکانی بناسە تەنانەت هاتوو چۆی خێزانی هاوڕێکانی بکە.
3- ئەگەر کارێکی هەڵەت لێ بەدی کرد خۆت بگرە لە هەلچوون و توندو تیژی ئینجا پاش ماوەیەکی کوورت لەگەڵی دابنیشە و گفتۆگۆی تەواوی لەگەڵ بکە و وەک کەسێکی گەورە لایەنی خراپی ئەوکارە هەڵەی تێبگەیەنە. هەرگیز نەکەی گلەیی لێبکەی و بیشکێنییەوە یان وشەی ناشرینی بەرانبەر بەکاربهێنی.
4- زۆرزۆر زەرورە باوکان و دایکان باوشی سۆز بۆ منداڵەکانیان زیاتر و زیاتر بکەن تەنانەت ڕۆژانە وشەی خۆشم دەوێی- سەربەرزم پێت…هتد بەکاربهێنن لەبەرانبەر منداڵەکان. [1]