ناونیشانی بابەت: دارەبزمارە، دارێک بە تەمەنی زیاتر لە 150 ساڵ
ئامادەکردنی: #سەوسەن سنەیی#
دارەبزمارە، ناوی یەکێک لە گوندەکانی باشووری #کوردستان#ە کە دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی پیرمام و لە دووری 33 کیلۆمەتر لە باکووری ھەولێرەوە دوورە.
ناوی ئەم گوندە بەناوی دارێکەوە ناونراوە ، کە تەمەنی زیاتر لە 150 ساڵ دەبێت. خەڵکی ناوچەکە بەگشتی و گوندەکە بەتایبەتی وەک نەریتێک و باوەڕێکی کۆن ھەر کاتێک ددانیان ئازاری ھەبووبێت، بزمارێکیان بەو دارەدا داکوتیووە، تا ئازارەکەیان نەمێنێت و مراز و نیازەکەشیان بێتەدی.
پیاوە بەتەمەنەکانی ئەم گوندە دەگێڕنەوە کە ئەم دارە کەوتۆتە ناو گۆڕستانێکەوە کە مێژووی گۆرستانەکە بۆ پێش ئیسلام دەگەڕێتەوە.
دارەبزمارە وەک فریادڕەسێک و شوێنگەی ھاتنەدی ئارەزوو و مراز پەڕیوەتەوە ناو گۆرانی و ھەڵبەستی فۆلکلۆری کوردییەوە و لە گۆرانییەکاندا باسکراوە .[1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 535 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!