کاتێک پەستان یان قوورسیەک لەسەر سنگ درووستدەبێت، هۆکاری هەیە، کە ڕەنگە ئەو هۆکارە پەیوەندی بە نەخۆشییەوە هەبێت، ماڵپەڕی OnlyMyHealth هۆکارەکانی ئازاری لە سنگدا بڵاوکردووەتەوە.
=KTML_Bold=1. کێشە لە تەندرووستی دڵ=KTML_End=
دەکرێت ئازاری سنگ لە ئەنجامی گرفتێک بێت لە دڵ، وەکوو گیرانی دەمارێکی دڵ، یان گرفت لە ماسوولکەی دڵ کاتێک خوێن ڕەوانە دەکات.
=KTML_Bold=2. گرفتی سییەکان=KTML_End=
دەکرێت لە ئەنجامی هەوکردن، یان لەناکاو گیرانی سی، یاخود تەسکبوونەوەی ڕێڕەوی هەناسەدان درووستبێت.
=KTML_Bold=3. دڵڕاوکێ و فشار=KTML_End=
کاتێک کەسێک تووشی دڵەڕاوکێ، فشار یان خورپەیەک دەبێت، ئازار لە سنگیدا درووستدەبێت و گۆڕانکاری لە لێدانی دڵدا درووستدەکات، دەکرێت لەگەڵیدا تووشی هەناسەتەنگی، ئارەقکردنەوە، سەرگێژخواردن ببێت.
=KTML_Bold=4. گرفتی هەرسکردن=KTML_End=
ئەو کەسانەی گرفتی هەرسکردنی خواردنیان هەیە، ڕووبەڕووی ئەم ئازارە دەبنەوە، یان ئەو کەسانەی دڵەکزێیان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کەسانەی گرفت لە پەنکریاسیان هەیە، یان بەردی زراویان هەیە. [1]