=KTML_Bold=ماوەى چەند مانگێکە نەسریە و خەرجى مەڵبەند و ئۆڕگانەکانى یەکێتىی نەماوە=KTML_End=
#یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان# ماوەى چەند مانگێکە ڕووبەڕووى قەیرانێکى سەختى دارایى و ئابوورى بۆتەوە و بەهۆیەوە بەشێکى زۆر لە ئۆڕگان و مەڵبەندەکانى ئەو حزبە مانگانە خەرجى و نەسرییەکانیان وەرناگرن.
بەهۆى کوورتهێنان لە مووچە و خەرجى بەکاربردنى حکومەت لە سنوورى پارێزگاى #سلێمانى# و #هەڵەبجە#، یەکێتیى نیشتمانى کوردستان ماوەى چەندین مانگێکە ڕووبەڕووى قەیرانێکى دارایى سەخت بۆتەوە بەهۆیەوە مووچە و خەرجى و نەسریەى زۆربەى مەڵبەند و مەکتەب و ئۆڕگانەکان حزبەکەیان کەمبۆتەوە، یاخود بڕاوە ئەمەش کاریگەرى زۆرى لەسەر کارەکانى حزب کردووە.
جگە لە کەمبوونەوە و بڕینى بەشێک لە نەسریەى مەکتەب و مەڵبەندەکان لە هەمانکاتیشدا زۆربەى جار ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و دەستەى کارگێڕى مانگانە نەسریە و مووچەکانیان پێنادرێت.
ئەو قەیرانە داراییەى کە ڕووبەڕووى یەکێتى بۆتەوە وایکردووە بەشێک لە مەڵبەند و مەکتەبەکان ناڕەزایەتى خۆیان بگەیەننە حزبەکەیان، چونکە بە بڕواى ئەوان بەبێ نەسرییە و خەرجى ناتوانن کارەکان وەک پێویست بەڕێوە ببەن و بەردەوام بن.
بەشێک لە پارەى یەکێتیى نیشتمانى کوردستان و ئیدارەى گشتى بۆ کوورتهێنان لە بوارى بودجەى خزمەتگوزارییەکان و بەکاربردنى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان خەرج دەکرێت. [1]