حکومەتە پارتییەکەی #مەسرور بارزانی# مووچەی خانەنشینی یەکێتییەکان دەبڕێت و لەم بەرە جەژنانە مەسرور بارزانی دەست بۆ قوتی خەڵکی لە #هەولێر# و #دهۆک# دەبات. ئەمڕۆ پێنجشەممە #20-04-2023#، خانەنشینانی پێشمەرگەکانی یەکێتی چوونە بانکی حەمرین تاوەکوو مووچەکانی مانگی ڕابردوویان وەربرگرن، بەڵام بە بڕیارێک دابەشکردنی مووچەی ئەو توێژە لە بانکەکانی هەولێر و دهۆک ڕاگیران و هێزێکی زۆری زێرەڤانی بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانە بڵاوەیان پێکراوە. بە وتەی خانەنشینان کە قسەیان بۆ پەیامنێری گەلی کوردستان کرد، پێیان وتوون بڕۆنەوە و مووچە دابەشناکرێت، لەکاتێکدا بە وتەی خۆیان لە پێش خۆرهەڵهاتنەوە لە بەردەم بانک ڕاوەستاون و خەڵکێکی زۆر لەوێ بوون، تا بەم بەرەو جەژنە مووچەکانیان وەربگرن. ئەم هەنگاوەی مەسرور بارزانی هەنگاوی دوو زۆنی فراوان دەکات و سیاسەتی دووفاقی دەردەخات. هەروەها، حکومەتی هەرێم بەرهەمی خوێنی شەهیدان و تێکۆشەرە دێرینەکانە کەچی مەسرور بارزانی مووچەیان دەبڕێت. [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 439 مرة