خەزێم بوو بەبڕنووتی، هەموو فڵقێک کردییە لووتی.
خەزێم: ئەڵقەیەکی زێڕە، لە کوردەواردا ژنانی ماقوڵ دەیکەنە لووتیان، فڵق: مەبەست لە کەسی ناشییە، پەندەکە بە ژنێکی هەژاری ناشی ئەوترێ کە چاو لە ژنێکی دەوڵەمەند بکات، بۆ فیز و دەمار، شتی قوورس و گران بکات بەخۆیدا، لە کاتێکدا پلەی کۆمەڵایەتی لەو ئاستەدا نەبێت. [1]