$لێکدانەوەی چوارینە قورسەکەی #مەحوی#$
ئەو چوارینەیەی کە مامۆستا #عەبدولکەریمی مودەڕیس#؟ (گۆڕی پڕ نوور بێت) شەرحی نەکردووە، و بەجێی هێشتووە بۆ خوێندەواران، تا لێکدانەوەی بۆ بکەن.
$من بەبۆچوونی خۆم ئەم مانایەم هەڵبژاردووە$:
چۆتە چەم (1) سەروی چەمان (2) ئەشکم چمان (3)
چەم (1) لە چەم (4) جاری نەبێ، بۆ چەمچەمان؟ (5)
چەم (4) لە بێداریی چەمی (5) بەختی (7) چەمی (8)
چم دەکا: (9) دەیوت، لەچم کەمتر چمان؟! (10)
-============================-
(1) چەم: دۆڵ، کەن، ئەو شوێنەی کچان و ژنانی گوندان بۆی دەچن ئاوی لە دێنن بە سەر.
(2) سەروی چەمان: واتە باڵابەرزی نازدار، یان کەسی دیاری نێو بازاڕی ناز.
(3) چمان: تۆ بڵێیت وا بێت؟
(4) چەم: چاو.
(5) چەمی: سەرچاوەی.
(6) چەمچەمان: چاوەچاو، چاوبەچاوکەوتن.
(7) بەختی: ئەستێرەی بەخت (سعد السعود)
(8) چەمی: لار بوەوە،
(9) چم دەکا؟: چیم لێ دەکا؟
(10) چمان: بۆچی؟ قابیلە؟ تۆ بڵێیت؟
واتە: سەروی نازکردن چووەتە چەم؛ تۆ بڵێیت: بۆ چاوبەچاوکەوتنێکی چەمی فرمێسکم لە چاو نەکەوێتە ڕێ؟!
چاو لە شەونخوونی سەرچاوەی هەسارەی بەختی لاربوەوە، واتە خۆشیم گۆڕا بۆ ناخۆشی.
چاوم دەیوت: ئیتر زیاتر لەمە چیم لێ دەکات؟ بۆچی قابیلە خۆم لەچیم کەمە تا پێم بکات؟
#جاسم کەلاری#
15 ی ڕەجەبی 1444 ک
#-06-02-2023#
کەلار
[1]