دەقی پرسەنامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
*بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو ئاشتی مصلح*
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (ئاشتی مصلح مەلاخدر)م پێگەیشت، بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم و بەشداری خەمی قووڵتانم.
خاتوو ئاشتی کە کچی وەستا موسڵحە، لەبنەماڵەیەکی دیار و تێکۆشەری ناوچەی قەسرێیە، خواى گەورە لێی خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک #مام جەلال#[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!