پەیامی سەرەخۆشی هاوسەرۆکی پەژاک بە بۆنەی کۆچی دوایی ژنەتێکۆشەر، کوێستان داودی
بەداخەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ 26-01-2023 کوێستان داودی سیمای خۆشەویستی گەل بە ئاسمانی ئازادیدا وەک ئەستێرەیەک خوشی و پڕشەنگی تێکۆشانی ڕووناکی بۆ ڕێبوارانی ئازادی ڕووناککەرەوە بوو ، یادی هەرمان و پیرۆز بێت.
کوێستان یەکێک لە ژنانی تێکۆشەری خەباتی ئازادی و یەکسانی بوو کە بەردەوام لە مەیدانی خەبات دژی چەوسانەوە و داگیرکاری چالاکانە تێکۆشانی کرد و بۆ کاتێکیش لەم تێکۆشانەدا کۆڵی نەدا و بەردەوام وەک پێشەنگێکی شۆڕشگەر و یەکسانخواز ڕوبەڕوی هەموو کۆسپەکانی ئەم ڕێبازە بۆوە و تەنانەت لە سەردەمی گنجێتی و شۆڕشی گەلانی ئێران، وەک بەشێکی زۆر لە لاوانی شۆڕشگەری ئەو سەردەم، بە دژی سیستمی دیکتاتۆری پاشایەتی ئێران بەشداری ناڕەزایەتیەکان بوو و لە دژی دەستەڵاتی کۆنەپەرەستی تازە بەدەستەڵات گەییشتوی ئیسلامی ئێران بۆوە و لەو ڕێگەوە کەوتە زیندانی حکومەتی فاشیست و دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی ئێران، و مەترسی ئەشکەنجە و ئێعدام بەردەوام لە زینداندا سێبەری بە سەردا داگرتبوو. بەڵام هیچکات کۆڵی نەدا و بەردەوام گرێدراوی ئاڕمان و هیواکانی خۆی بۆ ئازادی بوو.
کوێستان لە تاراوگەش بەردەوام لە چالاکی و تێکۆشاندا بوو و بۆ ساتێکێش بیری ئازادی نەتەوەکەی لە مێشکیدا نەسریەوە و بە موڕال و هێزی تێکۆشانی، ورەی دەدا بە هاوسەنگەران و دۆستان و تێکۆشەرانی خەباتی ڕزگاریخوازی کوردستان.
ئێمە وەک پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان ، نەمانی فیزیکی هەڤاڵ کوێستان لە مەیدانی خەباتی ئازادی بە خەسارێکی مەزن دەزانین و بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە ڕێبوارانی ئازادی و هاوسەنگەران و گەلی کورد دەکەین و بەتایبەت لە هەڤاڵ ڕێبوار و کوڕەکانی و بنەماڵەی سەربەرز و نیشتمانپەروەری کوێستان دەکەین و یادی ئەم تێکۆشەرە بەردەوام لە ئاسمانی تێکۆشانی وڵاتەکەماندا گەشاوە دەمێنێت.
هاوسەرۆکی پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)
سیامەند موعینی
بژی کوردستان قەڵای بەرخودان
بژی بەرخۆدانی گەلانی چەوساوە
بژی شۆڕشی ژنان، ژیان، ئازادی
بژی تەڤگەرێ ئاپوی
[1]