$کۆسرەت ڕەسوڵ پیرۆزبایی لە ماڵپەڕی (PUKmedia) دەکات$
دەقی پەیامەکە...
بەڕێزان: سەرنووسەرو ستافی ماڵپەڕی PUKmedia
بیستەمین ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی PUKmedia لە ئێوە و ستافەکەتان و سەرجەم ئەو ڕۆژنامەنووس و میدیاکارانە دەکەم کە ڕۆژێک لە ڕۆژان لەو ماڵپەڕە خۆشەویستە کاریان کردووە.
ماڵپەڕی PUKmedia وەک ماڵپەڕی ڕەسمی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا توانیویەتی خزمەتێکی بەرچاو بکات و ببێتە مینبەری ڕاستەقینەی گەیاندنی دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان و هاوتەریب لەگەڵ میدیاکانی تری یەکێتیی ڕۆڵی هەبووە لە گەیاندنی پەیامی یەکێتیی بە خەڵکی کوردستان و زیاتر لەوەش لە ڕێگای زمانە جیاوازەکان ئەم پەیامانە گەیشتوون بە دنیای دەرەوە.
ئومێددەکەم هەڵکردنی مۆمی بیست ساڵە وێستگەیەکی تازەبێ لە کارکردنی ئەم ماڵپەڕە و گەیاندنی پەیامەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کوردستانیان و ماڵپەڕەکە خۆی بگونجێنێت لەگەڵ پێشکەوتنە تەکنەلۆژی و میدیاییەکان و لە چوارچێوەی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی کارەکانی ئەنجامبدات. [1]
#کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان