$بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو ئاشتی مصلح$
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (ئاشتی مصلح مەلا خدر)م پێگەیشت، بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم و بەشداری خەمی قووڵتانم.
خاتوو ئاشتی کە کچی وەستا مصلحە، لە بنەماڵەیەکی دیار و تێکۆشەری ناوچەی #قەسرێ# یە، خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێت. [1]
انا للە و انا الیەراجعون
#قوباد تاڵەبانی#
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام #جەلال تاڵەبانی#