ناونیشانی بابەت: ئایا ڕێجیم دەبێتە هۆی ئازاری گەدە؟
ئامادەکردن: #کامەران ژاژڵەیی#
ڕێجیم لە ڕاستیدا خۆی ڕاستەوخۆ نابێتە هۆی ئازاری گەدە بەڵام ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە سیستمی خۆراکی دا دەبێتە هۆی ئازار و ناڕەحەتی گەدە بۆ نموونە:
1- دڵەکزێ و بە زەحمەت هەرسکردنی خۆراک: بەهۆی گۆڕینی جۆر و بڕی خواردن لە کاتی ڕێجیم دا ، بۆ نموونە ئەگەر بڕێکی زیاتر لە کاتی ئاسایی ماددە پڕۆتینەکان بخورێت ئەنزیمەکانی ناو گەدە فریا ناکەون بە جوانی هەرسی بکەن ئەمەش ئەبێتە هۆی کۆبۆنەوەی خواردن لە گەدە و ئاوسانی گەدە.
2- تێکچوونی کۆئەندامی هەرس بەهۆی نان خواردن بە پەلە یان خواردنی ئەو خۆراکانەی بڕێکی زۆر بەهارات و بیبەری توندیان تێدایە.
3- ئازاری گەدە بەهۆی ماددە ڕیشاڵیەکانەوە: کەم خواردنی ماددە ڕیشاڵیەکان ئەبێتە هۆی خاوبوونەوەی پڕۆسەی هەرس کردن و قەبزی و غازاتی زۆر و دواتر ئازاری گەدە ، هەندێ جاریش خواردنی بڕی زۆر لە ماددە ڕیشاڵیەکان لە پڕ لەو کەسانەی پێشتر نەیان خواردووە ئەبێتە هۆی ئاوسانی گەدە و ڕیخۆڵەکان.
4- خواردن پێ نەکەوتن: بۆ نموونە ئەوانەی کە کێشەی پێنەکەووتنی لاکتۆزیان هەیە لەکاتی خواردنی شیر و بەرهەمەکانی بە بڕێکی زۆر .
5- هەستیاری یان حەساسیەت بە خۆراک یان پێکهاتوویەکی ناوی.
6- گۆڕێنی کاتی ژەمەکان یان نەخواردنی ژەمێک یان زیاتر لەو کەسانەی ڕێجیمی ڕۆژووی پچڕپچڕ ئەکەن یا ڕێجیمی نازاستی و زۆر قورس بەهۆی برسیەتییەوە. [1]