ناو: نەجم
نازناو: مەلا نەجمی #بالیسان#ی
ناوی باوک: ئەحمەد حسێن مستەفا
عەشیرەت: خۆشناو
بارى خێزان: خێزاندار بووە
ناوى هاوسەرى شەهید: حەلیمە ئەحمەد حەمەد
ناوى مندالەکانى شەهید: شاهۆ، شاڵاو، ئاراس، ئیرۆن
ساڵی لەدایکبوون: 1965
ڕۆژی شەهیدبوون: # 30.10.1997#
شوێنی لەدایکبوون: # گوندی بالیسان#
شوێنی شەهیدبوون: لە گۆربەشیلانى بەنى #هەریر#
$ژیاننامە$
کەسایەتى و ڕۆشنبیرو فەرماندە شەهید: مەلا نەجم بالیسانى،بەبێ گومان مەلا نەجمى بالیسان یەکێک بووە لە کەسایەتى و پیاوێکى شەهم ودیار لە دەڤەرى خۆشناوەتى و ڕۆڵ پێگەى ئایینى، سیاسى، ڕۆشنبیرى و دواجار فەرماندەیەکى سەربازى لێهاتووى دەڤەرەکە بووە.
ناوبراو لە سەرجەم کایەکانى ژیان باکگراوندێکى کامڵى هەبوو، بەردەوامیش لە هەوڵى خوێندنەوە گەیشتن بووە بە زانیارى گشتى، شەهید مەلا بەهۆى دڵسۆزى و دیسپلینى سەداسەد لەو ئەرکەى پێ دەسپێردرا وەک خۆى جێبەجێی دەکرد هەر بۆیە حزب بەپەرۆشەوە شوێن و ئۆرگان و بەرپرسیاریەتى دەخستە ئەستۆ، نەک ئەو بەدواى پۆست و پلە بگەرێت و داواکاربێت وەک دەگێرنەوە هەموو ئەوپلانەى وەرى گرتووە ئەو بێ ئاگابووە تا بریارى پێ دەرچووە. لەڕووى کۆمەلایەتى و سەردان و بەسەرکردنەوە کادرێکى دەگمەن و سەرڕاست و ڕاستگۆبووە لەگەڵ خانەوادەى شەهیدان و پێشمەرگەى دێرین و زیندانیانى سیاسى و خەڵک و جەماوەردا.دۆستى هەژاران و خەڵکى لێقەوماوان بووە .بۆ زانیارى زیاتر پێشمەرگەو کادیرى ئەوێ ڕۆژێ هەڤاڵ (#نەهرۆ سەعید سۆفى#) هاورێ و هاوسەنگەرى شەهید مەڵا نەجم وتى: $مەلا نەجم، پیاوێکی شۆڕشگَێر و هۆشیار و دڵسۆز و خاوەن پێگَەیەکی کۆمەلایەتی گَەورەی ناوچەکە بوو، شەهید مەلا نەجم تەنیا پیاوێکی ئایینی نەبوو زۆر ڕۆشنبیر بوو زانیاری تەواوی لە ئەدەب و هونەر و ئاوازدانانیش هەبوو، هەروەها زانیاری تەواوی لە فەلسەفەی مارکسیزم و لینینزم هەبوو، هەردەم وا دەردەکەوت کە سەرکردەیە.من لە ساڵی 1986 بۆ یەکەم جار لە مزگەوتی گوندی #حوجران# بە دیدەنی شاد بووم، دوای ئەنفالەکان کە ئاوارەی وڵاتی ئێران بووین، باری ئابووری زۆربەمان زۆر خراپ بوو، شەهید مەلا نەجم و کاک مەلا مستەفا و کاک مەلا حسامەدین سێ هاوڕێی گَیانی بە گَیانی یەکتر بوون، وەک کاسبی لە سنووری ئێران .تورکیا پەرتووکی بەنرخیان دەهێنا و دەبرد بۆ بژَێوی ژَیانیان، ئەرک و تەکلیفیان لەسەر کەس نەبوو،
لە ساڵی 1993 کارگَێری مەڵبەندی #سۆران# بووم بەڕێزیان لێپسراوی کۆمیتەی #شەقڵاوە# بوو، هەر زوو پەیوەندییەکانی فراوان و توند و تۆڵکرد،زۆر هەوڵی دەدا لە سنوورەکە خزمەت بکات و کادیرەکان پەروەدە بکات و پێیان بگَەیەنی، کادیرو فەرماندەیەکی چالاک، ماندوو نەناس، دلسۆزبووە، جێگَەی سەرنجی مەڵبەند و ناوچەکە بوو. هەموومان بووین بە هاوکار و پشتیوانی پێشنیارکرا بۆ کارگَێری مەڵبەند، بە داخەوە ڕێکەوتەکەم لەبیر نییە ئەو ڕۆژَەی بەیانییەکەی پێشنیارکرا بۆ پلەی کارگَێری مەڵبەندی سۆران، بۆ ئێوارەکەی هەمان ڕۆژَ فەرمانی کارگَێڕیمان بۆ هێنایەوە مەڵبەند، لەبەر ئەوەی جێگَەی ڕەزامەندی هەموو لایەک بوو، لە دوای فەرمانی کارگَێریەکەی لە کۆبوونەوەی کارگَێرانی مەڵبەند بڕیارماندا بکرێتە لێپسراوی بەشی ڕێکخستن، هاوڕێ نزیکەکانی ئەو کاتەی شەهید زۆر بوون بەڵام لە من و شەهید #تەحسین کاوانی# و شەهید کارزان و کاک عەبدوڵڵا کانی بەردی و کاک تەها کانی بەردی و هاوڕی #حاجی مەسیفی# و کاک محەمەد سەلیم زۆر نزیک بوو .لە گَەرمەی شەڕی نەگَریسی ناوخۆدا، مەڵبەندی شەشی سۆران هەڵوەشایەوە، شەهید مەلا نەجم وەک فەرماندەیەکی لێهاتوو بە دیارکەوت و بووە جێگَەی متمانەی برادەران، لە کاری ڕێکخستنەوە گَواستراوە بۆ کاری پێشمەرگَایەتی، بووە یەکێک لە دیاریترین کادیر و فەرماندەی ناوچەکە، ڕۆلی زۆر قارەمانانەی بینی لە شەڕەکانی گَەردەلول و دواتر کەپکی حەمەد اغا، بە داخەوە هەر لەو شەڕە نەگَریسەدا کە سەدان ڕۆڵەی کوردبوونە قوربانی، لە ڕۆژَی 30.10.1997 هەواڵی شەهید بوونی مەلا نەجیمی قارەمانمان بیست هەموومانی هەژَاند، هەر چەند باسی ئەو جوامێرە بکەین ناتوانین مافی خۆی بدەینی، لە پاکی و دلسۆزی و شۆڕشگَێری و قارەمانەیەتیدا، سڵاو لە گَیانی پاکی شەهید مەلا نەجم و گَشت سەهیدانی کوردستان.$
$خەباتنامە$
ساڵى 1972 دواى ئەوەى باوکى کۆچى دوایی کرد ناوبراو خراوەتە بەرخوێندنى مەلایەتى، بۆ خوێندن زۆربەى شاروچکەى کوردستان گەراوە.
ساڵى پەیوەندى بەرێکخستن: 1979
لایەنى سیاسى: (کۆمەلە) یەکێتى نیشتمانى کوردستان
لەسەردەمى خەباتى نهێنى دا بەشدارى دوو کۆنفرانسى #کۆمەڵەى ڕەنجدەرانى کوردستان# ى کردووە.
لەساڵى 1984 خوێندنى مەلایەتى تەواو کردووە.
لەساڵى 1985لە گوندى حوجرانى بنارى #سەفین# بوو بە پێشنوێژ و تارخوێن و ڕۆژانى هەینى خەڵک لە هەولێر و شوێنەکانى ترەوە دەهاتن بۆ گوێگرتن لە وتارە حەماسەت و خولقێنەکانى مەلانەجم.
دواى کیمیا بارانکردنى دۆڵى بالیسان لەگەڵ پۆلێک مامۆستاى ئایینى تر بڕیاریان دا پەیوەندى بکەن بە هێزى پێشمەرگەوە.
ساڵى پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەوە: مانگى (5) ى ساڵى 1987
بیرۆکەى دامەزراندنى یەکێتى زانایانى کوردستانى خستەبەردەم سەرکردایەتى یەکێتى و جەنابى (#مام جەلال#)
بریارى دامەزراندنى یەکێتى زانایان لە #10-08-1987# لەلایەن مام جەل پەسندکرا و مەلانجم خۆى بووبە ئەندامى لێژنەى ئامادەکارى .
ساڵى 1988 ناوبراو بەشدارى شەڕەکانى کێل کێل، سەرى جوانەگا، دۆڵى ئالاِنەى کردووە، مەلانەجم دەورى کاراى هەبووە لە تۆپخانەى شۆڕش.
دواى ڕاپەرین کرایە بەرپرسى کۆمیتەى ڕێکخستنى شەقڵاوە.
لەساڵى 1993 کرایە کارگێرى مەلبەندى (6) ى سۆران و لێپرسراوى عەسکەرى
لەقۆناغى شەرى داسەپاو بەسەر #یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان# مەلانەجم کرایە بەرپرسى هەرێمى شەقڵاوەو دواتر کرایە سەر لەشکرى (17) ى هەورێ و لەتەواوى شەرەکان ناوبراو ڕۆڵى فەرماندەیەکى ئازاو دلێرى بینیوە.
دواى درووست بوونى تەشکیلاتى فەرماندەییەکان مەلا کرایە ئەندامى فەرماندەیی (1) لەهەمان کات بەرپرسی هەرێمی بالیسان
مەلا نەجم لە قۆناغى دووەمى گەردەلوول جارێکى تر توانا و لێهاتووى خۆى بۆخاک و (ى.ن.ک) دووپات کردەوە.
مەلا بەشدارى یەکەم خوڵى کادیرانى کردووەو لەکاتى وەرگرتنەوەى بروانامەکە هەڤاڵ مام جلال نازناوى مەلاى سێنزدە عیلمى پێ بەخشى.
َ مەڵا هەمیشە هاورێیەکى خۆشەویستى نووسەران و هونەرمەندان و زانایان بوو بەردەوام شیعرەکانى #نالى# و #مەحوى# و #سالم# و #کوردى# بەسەر زارەوە بووە.
هەموو خەلکى ناوچەکە پرس و ڕاوێژیان پێ دەکردوو لەقسەى دەرنەدەچوون. (135) کێشەى کۆمەڵایەتى لەسەر دەستى ئەو چارەسەر کراون لە ناوچەکە.
[1]