#پارتی دیموکراتی کوردستان#، داوای 100 ملیۆن دۆلاری مانگە لە سنووری ئیدارەی #سلێمانی# دەکات و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#یش بە بەرپرسیار لەو بابەتە دەزانێت.
لە میانی گفتوگۆکانی نێوان بەرپرسانی پارتی و یەکێتی کە ماوەیەکە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ و دوور لە چاوی میدیاکان بۆ چارەسەری کێشەکان بەڕێوەدەچێت، باسی داهاتی سنووری سلێمانی کراوە.
بەرپرسانی یەکێتی باسیان لەوە کردووە، کە ئەوان تەواوی هەوڵی خۆیان خستووەتەگەڕ بۆ کۆکردنەوەی داهاتی سلێمانی و ئەوەی هەیە ئێستا ئەوپەڕی توانای کۆکردنەوەی داهاتە، کە بەهاکەی نزیکەی 70 ملیۆن دۆلاری مانگانەیە.
بەرپرسانی پارتی باوەڕیان بەو بڕە نەکردووە و جەختیان کردووەتەوە کە داهاتی سلێمانی زۆر لەوە زیاترە، بەڵام دەستی حیزب و چەند کەسایەتییەک وایکردووە، مانگە و مانگ کەم بکات.
بەرپرسانی پارتی باسیان لەوەش کردووە، کە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و پڕکردنەوەی کورت هێنانی موچە، پێویستە مانگانە بڕی 100 ملیۆن دۆلار لە داهاتی سلێمانی بخرێتە سەر ئەژماری حکومەتی هەرێم، بۆ ئەوەی کێشە داراییەکان چارەسەر بکرێت. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 588 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!