کێ بە هەموو زمانێک دەزانێ.
مەبەستی مەتەڵەکە مرۆڤی کەڕ و ڵاڵە، کێ بە هەموو زمانێک دەزانێ، واتە: لە جیهاندا هەزاران گەلی جیاواز هەن، هەر یەکەیان بە زمانی خۆیان دەدوێن، کەس لە کەس تێناگات، مەگەر یەکێک دوو زمان یان زیاتر بزانێ، بەڵام کەسی کەڕ و ڵاڵ، لە تەواوی دنیادا، بە کۆمەڵێک جووڵە و نیشانە لەیەک تێدەگەن. وەڵام (مرۆڤی کەڕ و ڵاڵ) .[1]