کە برسی بوو دەم دەکاتەوە کە تێربوو دەم دەئاخنێ.
مەبەستی مەتەڵەکە کەندووە، (کەندوو ئەمبارێکی کەلەپووری کوردییە، لە سووچێکی ژووری ماڵدا بە قوڕ درووستدەکرێ، وەک ئەمبارێکی بچووک دانەوێڵەی تێدەکرێ) کە برسی بوو دەم دەکاتەوە، واتە: کەندوو لە بەری خوارەوەی کولێنکەیەکی هەیە دانەوێڵەی لێوە بەتاڵ دەکرێ، کاتێک کەندوو بەتاڵ بێ کولێنکەکە واڵایە، کاتێک کەندوو پڕ بێت لە دانەوێکە، بە پەڕۆیەک کولێنکەکە دەگرێ. وەڵام (کەندوو) . [1]