کە هاتەدەر لە مەشکە
چەوری ڕۆن و کەشکە
ئەوەی دەمێنێتەوە دەخورێتەوە
مەبەست لە کەرە و کەشک و دۆیە، (مەشکە: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ درووستکردنی کەرە و دۆ بەکاردێ) کە هاتەدەر لە مەشکە، واتە: لە ئەنجامی ژەنینی مەشکە، هەندێک بەرهەمی سپیایی وە دەستدەکەوێ، چەوری و ڕۆن و کەشکە، مەبەست لە سێ بەرهەمە کە لە ئەنجامی ژەنین دەستدەکەوێ، ئەوەی دەمێنێتەوە دەخورێتەوە، مەبەست لە دۆیە. وەڵام (کەرە، کەشک و دۆ) .[1]