ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2022 سەرۆک #مەسعود بارزانی# لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی هەڵبژێردراوی ئێڕاق کرد.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی وێڕای ڕاگەیاندنی پشتگیریی خۆی. پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی تازەی ئێڕاق و، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و جەختی لە هەماهەنگیی نێوان هەر دوولا کردەوە. [1]