ئینسانی غەریب لەبەرەوە پیی ئەڵێن: دانی قەوییە، لەپێشەوە پێی ئەڵێن: قنگی قەوییە.
بەهای مرۆڤبوون، بە ڕەوشت و هەڵوێست دەپێورێ، لەناو ڕەفتار و کرداردا خۆی دەنەخشێنێ، لە کۆمەڵگەدا کەسانێک هەن کە هەموو بەهاکانیان لەدەست داوە، هیچ کەسێک شەرمیان لێناکات، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە گەورە و بچووکی کۆمەڵگە شەرمی لێنەکەن. [1]