داردەستی ئەم و ئەو
لە سەردەمی دەسەڵاتی ئاغا و شێخ و مەلا و کێخوادا، کە ڕژێمی دەرەبەگایەتی بەر قەرار بووە، ئەوەی سەرکار و نۆبەداری ماڵی ئاغا بووە پێی وتراوە: پیاوانی ئاغا، ئینجا ئه و پیاوانی ئاغایە لە کوردەواریدا بە جۆراوجۆر ناوی بردراوە وەکو:(پیاوی خەڵکی، دەستکەلا، کوتەک، مقاش)، دار دەست کە لێرەدا بەکارهاتووە هۆکارەکەی ئەوەیە مرۆڤی کورد زۆربەی کات لە کێو و هەردان و کاروان و ئاژەڵداری و کاروباری کێڵگەدا دارێکی شێوە گۆچان و گۆپاڵ و چەرەگە و بەرچیخ و پەلار پێ بووە بۆ خۆپاراستن و خۆ پێوە گرتن و ڕۆیشتنی، هەر لەبەر ئەوەشە بە پیاوانی ئاغا و شێخ و مەلاکان وتراوە: داردەست، ئەوانە زۆربەی جاران کاری خراپیان پێ ئەنجام دەدرا، بەتەوس و بێ ڕێزییەوە پێان وتراوە: داردەست یان داردەستی ئەم و ئەو.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 491 مرة