ناو: جەمیلە
ناوی باوک: شاهین
ساڵی لەدایکبوون: 1990
شوێنی لەدایکبوون: ئەڵمانیا
$ژیاننامە$
نوسەر و هونەرمەندی کورد، جەمیلە شاهین، ساڵی 1990 لە شاری ڤیسبادنی ئەڵمانیا لە دایک و باوکێکی کوردی دەرسیمی لەدایکبووە.
ئەو لە کۆلێژی سانت مارتین لە لەندەن و لە زانکۆی هونەرەکان لە بەرلین هونەری ڤیژوالی خوێندوە.
لە چەند ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانیدا وتار و بابەت لەسەر هونەر و ئەدەبیات دەنوسێت و هاوکات چەند پرۆژەیەکی کولتوری بەڕێوە دەبات.
ساڵی 2019 یەکەم ڕۆمانی خۆی بە ناوی تاکسی بڵاوکردەوە، کە لە ماوەیەکی کەمدا لە ناوەندە ئەدەبییەکانی ئەڵمانی زماندا دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو.
ساڵی 2022 بە بڵاوکردنەوەی ڕۆمانی هەمو سەگەکان دەتۆپن، سەرنجی ڕەخنەگران و ناوەندە ئەدەبییەکانی بۆ سەر خۆی ڕاکیشا.
ئه و کە هیچ کام لە کتێبەکانی تائێستا وەرنەگێڕدراون بۆ کوردی، ساڵی 2019 خەڵاتی (Ars-viva) بۆ هونەری ڤیژوال و ساڵی 2020 خەڵاتی (Alfred-Döblin-Medaille)ی لە پای ڕۆمانی (تاکسی) بەدەست هێناوە.[1]