خۆ نانکردنی تیری نییه
لە دەربەندیخاندا گوێم له و ئیدیۆمە بوو کە هاوشاریانی ئه و شارۆچکەیە لەکاتی ئاخاوتندا لەگەڵ یەکتری بەکاریان هێنا، هاوشێوەی ئەوەشم بیستووە کە دەوترێت : خۆ قوڕکاری نییە یان قوڕ شێلان نییە، نانکردنی تیری کە ئەرکی ژنان و کچانە، زۆر ئەرک و زەحمەتی خۆی هەیە، هەر لە هەویر شێلان و ئەنگوتک کردن و پانکردنەوەی بە تیرۆک و کەوڵ و دووکەڵ و هاڵاو و گڕی زمانەی ئاگر و...تاد، هەموو ئەمانە بە ئاسانی جێ بەجێ ناکرێن، سەرباریش ڕۆژانە حاڵەتی نانکردن دووبارە دەبێتەوە، ئینجا لە دەوروبەری شارۆچکەی دەربەندیخان ئەگەر کارێک قورس نەبێت و بوترێت دەتوانی چایەیەک ئامادە بکەی ئەوانیش کارەکەیان زۆر پێ ئاسانە و بەدڵفراوانیەوە دەڵێن: خۆ نانکردنی نانی تیری نییە.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 52 مرة