ناو: عەلی بەگ
ناوی باوک: موستەفا بەگی حسێن بەگ
رۆژی کۆچی دواییی: 1986
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
$ژیاننامە$
لە بنەمالەی (خدر بەگی) بووە (خدر بەگ)
فەرمان ڕەوای بابانی سێیەم بووە
عەلی بەگ:
چوار برا و دوو خوشکی هەبووە، برا گەورەکەی کەسێکی ناسراو بووە بە ناوی (یەکتا بەگ) کە یەکێک بووە لەو کەسانەی بۆ خوێندنی عەرەبی چووە بۆ ئەستەنبول و نمرەی بەرزی هێناوە کە خۆی وشەی (یەکتا) وشەیەکی تورکییە بە واتای (زیرەک) دێت کە ئەمەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی یەکتا بەگ ببێت بە سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە ڕێککەوتی (#26-12-1931#) تا (#21-11-1935#).
براکانیتری عەلی بەگ بە ناوەکانی (سەبری بەگ و کەریم بەگ و غەریب بەگ) وە خوشکەکانیتری بە ناوەکانی (رەعنا خان و فەهیمه خان) بوون.
عەلی بەگ لە گەڕەکی (#سابوونکەران#)ی شاری سلێمانی
لە دایک بووە لەو خانووەی ئیستا (مەکتەبی ئەوقافی سلێمانی)یە و هەر لەو خانووەش گەورە بووە واتا نزیک مزگەوتی (سەید حەسەن)ی ئێستا(2020)، وە لەو خانووەدا دیوەخانێک هەبووە هی براکەی بووە بە ناوی (دیوەخانی یەکتا بەگ) کە شوێنی کۆبوونەوەی پیاوە ناسراوەکانی ئەو سەردەمە بووە، وە لە سالی 1958 مالیان دەچێتە گەڕەکی عەقاری و لەو گەرەکەش تێکەلی دروست دەکات لەگەل کەسایەتیەکانی ئەو گەرەکەدا، عەلی بەگ فەرمانبەریش بووە لە فەرمانگەی ناسنامەی سلێمانی.
بەداخەوە لە سالی 1986 کۆچی دوایی دەکات و
هاوسەرەکەشی ناوی (ناجیە خان) دەبێت کە ئەویش
سالی 1991 کۆچی دوایی دەکات
عەلی بەگ خاوەنی 5 کور و 2 کچ بووە.[1]