کاڵەکی شیرین دەبێتە قیسمەتی ڕێوی
کاڵەک، گندۆرەی بەتام و پڕچێژ و شیرین دوای نزیکەی سێ مانگ لە چاندنی بێستان پێ دەگات، بێستانیش دێمەکارە و پشت بە ئاوی باران دەبەستێت، شتی دێمەکاریش زۆر دەگمەن و پڕبایەخە، ڕێویش شەوان دەچێتە ناو بێستانەکان، کام کاڵەک و گندۆرە بەگۆشت و پڕن دەچێت ئەوی دەخوات، ئەوە لایەنی ڕاستەقینەی ئیدیۆمەکەیە، وەکو توانج و پەلاریش بەژنێکی جوان و خانومان وباش دەوترێت کە درابێتە پیاوێکی گەوج و بڵح و بودەڵە و سینگەتەڵە و قەزەم و ناشیرن ونابووت و لاپرەسەنگ و هەپرەگوون هاوشێوەی ئه و ئیدیۆمەش هەیە وەکو: (گیای جوان بزن دەیخوات، گندۆرەی شیرین ماری چەقەڵە).[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,292 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!