مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە یادی 22 ساڵەی کۆچی دوایی ئیبراهیم ئەحمەددا ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە.
دەقی ڕاگەیەنرا:
ئیمڕۆ بیست و دووساڵ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستای سیاسەت ٫ تێکۆشەری کوردایەتی و ڕوناکبیری گەلەکەمان و پارێزەری مافە نەتەوەییەکانمان مامۆستا #ئیبراهیم ئەحمەد# تێدەپەڕێت.
لە مێژووی بزووتنەوەی کوردایەتیدا مامۆستا برایم چرا ڕۆشنکەرەوەی خەبات و تێکۆشان بوو٫ هەر لە نووسینە ئەدەبیەکانی و هۆنراوه و چیرۆکەکانیدا گیانی بەرگری و نیشتمانی و نەهێشتنی جیاوازی چینایەتی پەی پێکراوە کەئەو زاتە خاوەن بیرێکی مەزنە بۆ ڕێنوێنکردنی خەبات.
مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد لەسەردەمێکدا لەئاست ئەوەی حزب و خەباتی سیاسی کوردایەتی لەبەرژەوەندی چەند کەسێکدا بچوکنەکرێتەوە لەگەڵ زۆرینەی هاوڕێکانی لەمەکتەبی سیاسی ئەو کاتی #پارتی دیموکراتی کوردستان# دا نەخێریان بەرزکردەوەو لەو ڕۆژ و سەردەمەوە خەباتی سیاسی کوردایەتی چووە قۆناغێکی ترەوە و جڵەوی تێکۆشان کەوتەدەستی ڕۆشنبیرانەوە.
مامۆستا ئیبرایم ئەحمد تا ئەوڕۆژەی بەیەکجاریی جێهێشتین و دوا ماڵئاوایی لێکردین هەمیشە فێرگەیەک بوو بۆ تێکۆشان و گەنجینەیەک بوو لە ئەزمون،
بۆیە ڕۆڵ و پێگەی لەکایەکانی سیاسی، ڕووناکبیریی، ئەدەبی، نەتەوەیی و نیشتمانیدا بۆهەمیشە لەیادماندا زیندوو دەمێنێت.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#08-04-2022#
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!