دروێنەی ئاو
ئامادەکردنی: مامۆستا حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستم[1]
دروێنەی ئاو : بریتیە لە کۆکردنەوە و عەمبارکردنی ئاوی بارانە لە وەرزی زستان بۆ بەکارهێنانی لە ماوەی کەمی و دەگەمەنی ئاو
لە ڕێگای بەکارهێنانی تەکنیکی ئاسان بۆ کۆکردنەوەی ئاوی باران و عەمبارکردنی بە مەبەستی دووبارە بەکارهێنانی لە وەرزی ووشکایی یان کاتێک ووشکی ڕوودەدات، وەکو دابین کردنی ئاوی خواردن بۆ مرۆڤ و ئاوی خواردن بۆ ئاژەڵ و بۆ کشتوکاڵ.
لەگەڵ گەشەی گۆڕانکاریە خێرایەکانی ئاووهەوا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی لە جیهان، لە بەرامبەردا دەگەمەنی لە بوون ئاوی سازگار بۆ خواردنەوەدا هەیە لە ژمارەێک زۆر لە وڵاتانی جیهان. و کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاو سەرچاوەی دڵە ڕاوکێیە، چونکە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاوی سازگار بۆ بەکارهێنانی مرۆڤ و دروست کردنی کەم و کوڕی لە سوێری ناوچەکانی کەناری دەریا.
گەشەکردنی پیشەسازی و ڕزگاربوون لە پاشماوەی کیمیاوی لە ڕێگەی فڕێدانی بۆ ناو ئاوی ڕوبار و دەریاچە و ڕوبەرە ئاوییەکان، ئەمەیش کێشەیەکی جیهانیە و پێویستی بە چارەسەری خێرایە، لە ڕێگەی گەڕان بەدوای ڕێگای نوێ بۆ دابین کردنی ئاو و یەکێک لەم ڕێگایانە تەکنیکی دروێنەی ئاو.
$بەکارهێنانی تەکنیکی دروێنەی ئاو$ دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمە کۆنەکان وەکو لە یۆنانی کۆن و ڕۆما لە سەدەی 3 پێش زاین
و لە ویلایەتی تامێلی کۆن لە هیندستان، وئەشکەوتەکانی ئەلێڤانتا و ئەشکەوتەکانی Kanheri بەکارهێنرا بۆ کۆکردنەوە و عەمبارکردنی ئاوی باران لە شاری مۆمبای.
$گرنگی تەکنیکی دروێنەی ئاو.$
1- دابین کردنی ئاوی سازگار بۆ خۆاردنەوە، و هۆکارێکە بۆ پاراستنی ئاوی ژێر زەوی.
2-یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی ناوچە سەوزاریەکان.
3-دەتواندرێ ئاوی زیادی باران بۆ زیاد کردنی ئاستی ئاوی ژێر زەوی بەکار بەهێنرێت.
4-کەمکردنەوەی دیاردەی بەفیڕۆدانی ئاوی باران و کەم کردنەوەی ئەگەری ڕوودانی لافاو.
5-پاراستنی خاک لە کەڵەکەبوونی خوێ لە خاکدا.
$ئەنجامەکانی تەکنیکی دروێنەی ئاو.$
1-دروێنەی ئاو لە ناوچە وشکەکان هۆکارێکە بۆ سەرکەوتنی کشتوکاڵ سەرەڕای دەگەمەنی سەرچاوەکانی ئاو لە ناوچەکەدا.
2-هاندانی بەرهەمهێنانی بڕێک زیاتر لە بەروبوومە کشتوکالییەکان و جێگیر کردنی خەڵکدا.
3- دابین کردنی ئاوی سازگار بۆ بەکارهێنانی مرۆڤ و بەرهەمهێنانی ئاژەڵێدا.
سیستەمی دروێنەی ئاو لەو ناوچانەدا کە تێکڕای باران بارینی زیاترە لە 200 ملم ساڵانە بەکاردێت..
$شێوەکانی تەکنیکی دروێنەی ئاو.$
1- ێگای میکانیکی.
2- ڕێگای کیمیاوی.
3- ڕێگای عەمبارکردنی ئاو.