نەبونی کراسی ئاگرە
نەبوونی واتە نەداری و هەژاری و دەست کورتی و ناگوزوری، کۆمەڵی مرۆڤایەتی ڕێژەیەکی یەکجار زۆری له و کەمدەرامەت و بێ بەروبوم و بەرهەمانە تێدایە کەناتوانن بەتەواوەتی قوتی ڕۆژانەی خۆیان لە ئاو و خۆراک و پۆشاک و نوان دابین بکەن، کورد زۆر ڕۆژگاری تاڵی وسوێری و گرانی و ڕؤژی ڕەشی بەڕێکردووە، چەرمەسەری و بەش مەینەتی و کارەساتی زۆر ڕووی تێکردووە، هەموو ئەمانە وایکردووە کە دەوروبەرەکەی بەگڕ و دۆزەخ و ئاگر بێتە بەرچاو و هێدی هێدیش لە داکەوتەی ژیانیدا درکی کردووە کە دەسوتێت بۆیە بۆ هەموو جۆرە نەدارییەکی(ماددی و واتایی) بە ئیدیۆمەوە وتوویەتی(نەبونی کراسی ئاگرە) واتە نەبوونی لە زۆربەی ڕووەکانی ژیانەوە مرۆڤ دەسوتێنێت.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 939 مرة