خێزانێک لە شاری #سلێمانی# بە شێکی زۆری ماڵەکەیان تەرخان کردووە بۆ پاراستن و نمایش کردنی ئەو کەلوپەلە کولتووریانەی کە مێژووییەکی دوورو درێژیان هەیە. ئەوان دەڵێن، لە هەر شوێنێک کەلوپەلی کولتووری هەبێت بۆ ماڵەکەیان دەهێنن و بە هیچ نرخێکیش کەلوپەلەکان نافرۆشن.
حاجی ئیسماعیل و حاجی بەیان هاوسەری یەکترن، ساڵانێکە هاوکاری یەکترن بۆ کۆکردنەوەی ئەو کەلوپەلە کولتووریانەی کە هەریەکەیان مێژوویەکی دوورو درێژیان هەیە. ئەوان حەزو خولیایەکی تایبەتیان هەیە ئەویش کۆکردنەوەو پاراستنی کەلوپەلە کولتووریەکانە، بۆیە ماوەی چەند ساڵێکە هاوشانی یەکتر ئەو کارە دەکەن و ئێستاش بەردەوامن، بڕیاریشیانداوە بۆ پاراستنیان بەشێکی زۆری ماڵەکەیان تەرخان بکەن بۆ ئەو کەلوپەلانە.
حاجی #ئیسماعیل ئەمین# دەڵێت، ئامانجیان لەو کارە خزمەت کردنە بە کەلەپوری کوردی، لە هەر شوێنێکیش شتێکی کولتووری بینیبێت ئەوا بێ دوو دڵی کڕیویەتی و هێناویەتی لە ماڵەکەیاندا دایناوە.
#بەیان محەمەد#، هەمان خولیای هاوسەرەکەی هەیە و دەڵێت، هەندێک جار بۆ هێنانی کەلوپەل بۆ ناو ماڵەکەیان لەگەڵ حاجی هاوسەری سەفەری دەرەوەی وڵاتیان کردووە.
دەشڵێت، ئەو شتانەی کە پاراستویانە بە هیچ نرخێک نایفرۆشن.[1]