ئەوە گەز و ئەوە ئەرز
گەز، پێوانەیەکە لە مەترێک کورتترە و له( دار و شیشەیەک) وەک ڕاستەیەکی باریک دروستکراوە، پێوانەی قوماشی پێدەکراو چوار بۆ پێنج گەز قوماش، کراسی گەورانی ژنان و پیاوانی تێدەبوو، ئه و پێوانەیە لە ئیدیۆمی(گەوادی دوو گەز و سێ گەز)یش بەکارهاتووە، ئەرز یان عەرز واتە زەوی، پێوانەی گەز بۆ پێوانەکردنی ڕووبەری زەوییە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بۆ مەبەستی بێ منەتکردنی کەسێک یان لایەنێک بەکاردەهێنرێت، کاتێک دوو کەس لە یەکتری توڕەدەبن و دەگەنە کۆتایی بە یەکتری دەڵێن ئەوە گەز و ئەوە ئەرز، واتە فەرموو ئەگەر پیاوی گەزی خۆت بەکاربێنە بزانە خودا بە کاممانی دەدات.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 655 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!