درۆ لایان ساغ دەبێتەوە.
درۆ، شاردنەوەی ڕاستیەکانە، چاوبەست و دزینی عەقڵی مرۆڤە، ساغکردنەوە واتە کڕین وفرۆشتنی لە بازاڕدا، کاتێک کەل وپەل و بەرهەمێک بەرهەم دەهێنرێت پێویستی بەبازاڕ هەیە بۆ ساغکردنەوەی، له و ئیدیۆمەدا درۆش بازاڕی دەوێت تای لێی وەربگیرێت و سپی نەکرێتەوە، بۆ نمونە ئەگەر سێ کەس بچنە لای یەکتری و هەر یەکە و درۆیەک بکات و لەیەکتری وەربگرن، یەکێکیان دەڵێت: ئەمڕۆ بەپێیان چوومە بەغدا و گەڕامەوە، ئەویتریش دەڵێت: منیش دەریای ئیجەم بە باسکە بڕی و دواینیشیان دەڵێت:بڕکە شفتیەکم چاند توولەکەی لە کۆیەوە گەیشتە شەنگال و دوو شفتی گرت هەردوو ڕووباری زێی گچکە و بادینانی پەنگاندوە، واتە هەر سێ کەس هەستیان لەدرۆی یەکتری ڕاگرت و کەس کەسی بەدرۆ نەخستەوە لە ئیدیۆمی کوردیدا بەگاڵتەوە به و گروپە دەوترێت(درۆ لایان ساغ دەبێتەوە) واتە خۆیان بازاڕی درۆن و لەیەکتری دەکڕن.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 679 مرة