وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە دوا قۆناخەکانی ئامادەکردنی تەندەردایە بۆ جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر.
لە ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی کارەبادا ئاماژە بەوە دراوە کە پرۆژەکان لە پارێزگاکانی #هەولێر#، #سلێمانی# و #دهۆک# و ئیدارەی #گەرمیان# دەبن.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەریەکێک لەو پرۆژانە توانای بەرهەمهێنانی 25 مێگاوات کارەبای هەیە و، بەم نزیکانە بانگهێشتی کۆمپانیاکان دەکەن.
لە ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی کارەبادا لە زاری دیار بابان، بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی کارەباوە ئاماژە بەوە دراوە، بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگەی خۆرەوە بۆ کەمکردنەوەی خەرجیی سووتەمەنی گرنگە و دۆستی ژینگەیە.