ئەشکەوتی خاڵۆ حسێن کۆکەن (بە فارسی: غار سنگی خالو حسین کوهکن)، ئەشکەوتێکی بەردینە لە ناوچەی گەشتیاریی مەیگۆڕێ سەر بە شاری بانەوڕێ لە شارستانی پاوەی پارێزگای #کرماشان#ە کە لە لایەن خاڵۆ حوسێن کۆکەن لە ماوەی نزیک بە 20 ساڵ، تەنانەت بە یەک پێ و یەک قووڵنگی دەستی، ئەو کێوێ هەڵکەندووە.
ئەم ئەشکەوتە چوار یان شەش ماڵ جیا و 9 تا 11 ژووری هەیە. بەرزایی هۆدەکان 1، 2 تا 1، 7 میترە و لە ژوور بۆ خواری هۆدەکان 2 تا 3 میترە. خاڵۆ حوسێن ئەم ئەشکەوتێ واهینە دروست کردووە کە زۆر بە ئەندازە و دەقیقە و حەتتا لە ناو ئەشکەوتەکە ئاشپەزخانە، حمام، ئاڤدەست، پەنجەرە و... لێ هەڵکەندووە. هەر وەها خاڵۆ حوسێن لە یەکێک لە ژوورەکان، گۆڕێکی تایبەتی هەڵکەندووە و تا لەوێش بنێژرێ، بەڵام دوای مردنی بە وسییەتی گوێ نادرێت و لەوێ نەنێژرا.
ئێستا ئەو شوێنەی خاڵە حوسێن بۆتە شوێنێکی گەشتیاریی و خەڵکێکی زۆر لە ناوە و دەوەری کوردستانی ڕۆژهەڵات سەردانی دەکەن. ئەویش بە چاندنی دارو درەخت هێندەی دیکە شوێنەکەی ڕازاندۆتەوە.
داهاتی گەشتیاریی شوێنەکەی خاڵە حوسێن لە سەر داوای خۆی تەرخانکراوە بۆ دروستکردنی مزگەوت کە تا ئێستا چوار مزگەوتی لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات پێ دروست کراوە و مزگەوتی پێنجەم بەڕێوەیە.