بەبۆنەی 41 ساڵەی دامەزراندنی ئیزگەی دەنگی گەلی کوردستان ئه و ئیزگەیەی کە ڕۆڵی گەورەی هەبوو لە هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ و سەرکەوتنی خەباتی سیاسی و پێشمەرگانەی گەلی کوردستاندا و داینەمۆی ڕاپەڕینی ساڵی 1991 ی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستات بوو بە پێشانگایەتی یەکیتی نیشتمانی کوردستات، لە خەباتی مەدەنی و دیموکراسیشدا ڕۆڵی گەورە و بەرچاوی بینیوە لەخزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا،
لەئێستاشدا هاوکات لەگەڵ 41 ساڵەی دامەزراندنی ئیزگەی دەنگی گەلی کوردستانیشدا جیا لەبەردەوام بوون لەسەر ئه و پڕانسیپانە هەمیشە وەکو دەنگی زوڵاڵی خەڵک و هێزی پێشمەرگەی کوردستان و دەنگی ڕەوای بەرحەق و هەر چوار پارچەی کوردستان دەمێنێتەوە،
لەسەردەمی هاتنی کۆرۆناشدا جگە لەوەی ڕۆڵی کەناڵێکی میدیایی خزمەتگوزاری لە پێناو سەلامەتی دانیشتوانی کوردستان دەبینێت خوازیاریشین ئەم نەهامەتیە هەرچی زووترە لە گیانی خەڵکی کوردستان و عێڕاق و ناوچەکە و جیهان ببێتەوە و ئارامی و خۆشگوزەرانی و کۆمەڵگایەکی تەندروست بگەڕێتەوەی بۆ هەموو جیهان ببێتەوە،
دەشبێت ئەوەش بڵێن لە یادی 41 ساڵەی دامەزارندنی ئێزگەی دەنگی گەلی کورستان ناتوانن وەک ساڵانی پێشوو لە خزمەتی ئازیزان و پیشتوانانی ئێزگەکەدا بین کە ساڵانی پێشوودا، لە مەڕاسیمی ئەم یادەدا چەپکە گوڵ و بروسکەی پیرۆزبایی زۆری دڵسۆزان و خۆشەویستان و پیشتوانیان وای لێکردبووین، حەماسەتی زۆرتر بخوڵقێنن لە کارەکانماندا، لەگەڵ بونەوەی تەندروست جیهان و دەربازبوون لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە یادی داهاتووی واتە 42 ساڵەی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان لە کەشوهەوای تەندروست و باشتر بەڕێوەبچێت.
ستافی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان
#18-03-2020#